ئێران دراوێکی ئەلیکترۆنی تایبەت بە خۆی دروست دەکات
K24 - ههولێر:
مێهران محەرەمیان، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی ئێران بۆ تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو ئاشکرای کرد، لە ئایندەیەکی نزیکدا ریاڵی ئەلیکترۆنی بە شێوەیەکی ئەزموونی دهخەنە بازاڕەوە.
بە گوتەی ئەو بەرپرسەی بانکی ناوەندی ئێران، ئەو دراوە ئەلیکترۆنە بە ناوی ریاڵی کریپتۆکراو دەخرێتە بازاڕەوە، بۆ خەڵک بەردەست دەبێت، تاوەکو لە مامەڵەکانیان بەکاریبهێنن.
لە مانگی ئابی رابردووش ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران بڕیاریدا، کە بازرگانان دەتوانن دراوی ئەلیکترۆنی بۆ هاوردەکردنی کاڵاکانیان بەکاربهێنن. ئەنجومەنەکە رایگەیاند، ئامانج لەو بڕیارە ئاسانکارییە بۆ هاوردەکردنی کاڵاکان بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت دراوی ئەلیکترۆنی بەکاربهێنن.
بە گوتەی بەرپرسێک لە حکومەتی ئێران، پێشبینی دەکەن بەو هەوڵە هەناردەی کاڵا نانەوتییەکانیان بە رێژەی سەدا 10 بەرزبێتەوە.