دۆسێی گەندەڵی لە پەرلەمانی ئێران دیار نامێنن

تا ئێستاش نەدۆزراونەتەوە

K24 - ھەولێر

پەرلەمانتارێكی ئێران دەڵێ لە خولی رابردووی پەرلەمانی ئێران چەندین دۆسێی گەندەڵی گەورە ھاتوونەتە پەرلەمان، بەڵام دوای ماوەیەك كەویستوویانە بەدواداچوونی بۆ بكەن، ون بوونە و ئێستا نازانن كە دۆسێكانی بردووە.

حەسەن نەورۆزی، نوێنەری خەڵكی شاری روبات كەریمە لە پەرلەمانی ئێران بە رۆژنامەی ئێرانی گوت: "لە ساڵی رابردوودا 17 دۆسێی گەندەڵی ھاتوونەتە پەرلەمان و لە لیژنەی پەیوەندیدار قسەشیان لەسەر كراوە، بەڵام دوای ماوەیەك دۆسێیەكان دزراون و ئێستا نازانرێت لەكوێن.

 نەورۆزی ئاشكراشی دەکات كە بەشێك لە دۆسێیەكان گەندەڵی ئاشكرا بوونە و بە ملیۆنان دۆلاری تێدا بەھەدەر دراوە و لەئەنجامداھەندێك بەرپرسیش دادگایی دەكران، بەڵام بە گوتەی ئەو ئێستا پەرلەمانتاران نازانن دۆسێکان چیان بەسەرھاتووە و لە شوێنی خۆیان لە لیژنەی پەیوەندیدار نەماون.