ئێران له‌ هاوكاریكردنی كوردانی رۆژئاوای كوردستان نیگه‌رانه‌

رۆژنامه‌یه‌كی ئێران: فه‌ره‌نسا بنكه‌ی سه‌ربازی له‌ كۆبانێ داده‌مه‌زرێنێت
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/a3ef585c-073c-4aea-90d5-fc3ddeabd7a0/Rojnamey12i%206.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

رۆژنامەی کەیهان بە مانشێتی "جووڵە گوماناوییەکانی ئەمریکا و فەرەنسا لە ناوچە کوردنیشنەکانی سوریا"، نووسیویەتی: "ئەمریکا چەند مانگێکە لە نێوان کوردانی سوریا لە پارێزگای حەسەکە جێگەی خۆی کردووەتەوه‌ و بە ناردنی 500 سەرباز بۆ ئەم پارێزگایە، میلیشیا کوردەکانی سوریا بەهێز دەکات و لە ئۆپەراسیۆی دژ بە داعش یارمەتییان دەدات، بەجۆرک کە ئێستا هێزە هاوبەشەکانی کورد و ئەمریکایی لە پارێزگای رەقە لە بەرانبەر داعشدا وەستاونەتەوە. لە باکووریش بەرتانیا چووەتە نێو خاکی سوریا و فەرەنساش لە کۆبانێ بنکەی سەربازی دروست دەکات".

"حەوت ساڵ دوای فیتنەیەک کە دەستی دۆژمن تێیدا ئاشکرا بوو، سەرێک کە لە جامی خۆرئاوا دابوو"، رۆژنامەی "سیاسەتێ روز" بەم مانشێتەی سەرەوە یادی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی حەوت ساڵ لەمەوبەری کردووەتەوە کە جونبوشی سەوزی لێکەوتەوە و بەرهەمی بەرچاوی دەستبەسەر کرانی درێژماوەی دوو پاڵوێراوی سەرۆك کۆمارییە کە تا ئێستا بەردەوامە.

"سیاسەتێ روز" ناڕاستەوخۆ هێرشیکردووەتە سەر رەفسەنجانی و نووسیویەتی: "ئەو کەسانەی کۆماری ئیسلامییان گەیاندە هەڵدێرگە کەسانێکن کە لە کۆبوونەوەی خۆیاندا دان بە درۆکانیاندا دەنێن، بەڵام ئەوەندە بوێر نین بە ئاشکرا رایبگەیەنن".

رۆژنامەی حمایەت، بە سەردێڕی: "کەنەدا لە دزیکردنی نێودەوڵەتیدا پێی لە جێی پێی ئەمریکا دانا"، نووسیویەتی: "وەزیری درەوەی کەنەدا رۆژی هەینی بە تەلەفزیۆنی سی بی ئێس ی گوت: وڵاتەکەی بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی پێوەندییەکانی لە گەڵ ئێران دەستی بە وتووێژ کردووە. رۆژی پێنجشەممەش دادگایەکی کەنەدا حوکەمی دەست بەسەر داگرتنی ١٣ ملیۆن دۆلار پارەی ئێرانی دەرکرد. ئەم پارەیە وەك قەرەبوو بە خێزانی ئەو کەسانە دەدرێت کە لە چەند هێرشیک لە چەند  شوێنی جیهاندا کوژراون و ئەمریکا دەڵێ دەستی ئێران لەپشت هێرشەکانەوە بووە".

داخرانی یەکەم کارگەی دروستکردنی کەرەستە کارەباییەکانی نێوماڵی ئێران، دوو رۆژە مانشێتی هەموو رۆژنامەکانی ئێرانە. رۆژنامەی "ئێقتسادێ پویا"، بە سەردێڕی "بۆچی ئەرج تووشی ئەم رۆژە هات؟ـ=" لە زمان سەرۆکی ژووری بازرگانییەوە نووسیویەتی: "بەبڕوای من لە نێوچوونی ئەرج زیاتر لە هەموو شێتک بۆ سیاسەتە هەڵەکان و ئەساندنەوەی خاوەندارییەتی لە خەڵک لە ساڵانی رابردوودا دەگەڕێتەوە کە ئەو کاتیش زۆر کەس دژایەتییان دەکرد. بەڵام هەرچۆنێک بێت، پێشکەوتن و کۆمپانیای گەوەرەی خستە داوی بەڕێوەبەرێوەبردنی نەزانانەی حکوومەتەوە".