ئه‌نه‌كه‌سه: پێویسته هه‌سه‌ده سنوورێك بۆ گه‌نده‌ڵی و تاكڕه‌وی په‌یه‌ده دابنێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌میندارێتی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا له باره‌ی ره‌وشی زیندانی غوێرانه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و تێیدا داوای له فه‌رمانده‌یی هه‌سه‌ده كردووه سنوورێك بۆ گه‌نده‌ڵی و تاكڕه‌وی له بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كان و پێشێلكارییه‌كانی په‌یه‌ده دابنێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا، ناسراو به "ئه‌نه‌كه‌سه" داوای له فه‌رمانده‌یی هه‌سه‌ده كردووه، كۆتایی به تاكڕه‌وی و پێشێلكارییه‌كانی په‌یه‌ده و هاوكۆڵكهكانی بهێنێت، كه به ناوی جیاجیاوه ئازادییه‌كان و كاری سیاسی و یه‌كهه‌ڵوێستی كوردی ده‌كه‌نه ئامانج و هه‌ر هه‌وڵێك له باره‌ی یه‌كهه‌ڵوێستی كورده‌وه هه‌بێت له باری ده‌به‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، ئه‌نه‌كه‌سه داوای له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كردووه، به‌رپرسیارێتی خۆی له پاراستنی ناوچه‌كه و پشتیوانیكردنی سه‌قامگیری له رێگه‌ی ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش بگرێته ئه‌ستۆ، كه هه‌موو پێكهاته‌كان تێیدا به‌شدار بن و چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و هه‌زاران ده‌ستگیركراوه‌ی داعش بدۆزێته‌وه، كه ئێستا له ناوچهكهدان و حكومه‌تی وڵاتان ناچار بكرێن، هاووڵاتییه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه و دادگاییان بكه‌ن.
ئه‌م به‌یاننامه‌یه دوای ئه‌وه دێت، رۆژی (20ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2022)، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش په‌لاماری زیندانی غوێرانیان له سنووری پارێزگای حه‌سه‌كه دا و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی توانیان ده‌ست به‌سه‌ر زیندانه‌كه‌دا بگرن و دواتر هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی راكردووه‌كان ده‌ستپێكردووه و تا ئێستا ده‌یان چه‌كداری داعش كوژراون.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، ئه‌نه‌كه‌سه ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لاماره‌ی داعشی بۆ سه‌ر زیندانی غوێران كردووه.