ئیلۆن مهسك داوا لە ماکدۆناڵز دەکات دۆج کۆین وەك ئامرازێکی پێدان قبوڵ بکات
K24 - ههولێر:
ئیلۆن مهسك، سەرمایەداری ئەمهریکا و خاوەنی تێسلا و سپەیس ئێکس لە نوێترین تویتیدا داوا لە زنجیرە چێشتخانەکانی ماکدۆناڵز دەکات، دراوی ئەلیکترۆنیی دۆج کۆین وەک ئامرازێک پێدان قبووڵ بکەن.
بەڕێوەبهری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا رایگەیاندووە، ئاماندەیە ژەمێکی هەپی مەیل لە پەخشی راستەوخۆ بخوات، ئەگەر ماکدۆناڵز دراوی ئەلیکترۆنی دۆج کۆین قبووڵ بکات.
بەهۆی ئەو تویتەوە، دراوی ئەلیکترۆنی دۆج کۆین لە مامەڵەکانی ئەمڕۆی بە گوێرەی داتاکانی کوین مارکێت کاپ، بەرێژەی سەدا 7.45 بۆ 0.1438 دۆلار بەرزبووەوە.
ئەوە یەکەمجار نییە مهسك لە رێگەی تویتەرەوە بەهای دراوە ئەلیکترۆنییەکان بەرزبکاتەوە، بەڵکو بە درێژایی ساڵی رابردوو لە رێگەی تویتەرەوە چەندین جار بەهای دراوە ئەلیکترۆنییەکانی بەرزکردەوە.