سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی داوا لە سلڤادۆر دەکات دەستبەرداری بیتکۆین بێت

سلڤادۆر وەك دراوێکی یاسایی مامەڵە لەگەڵ بیتکۆین دەکات
دراوی ئه‌لیكترۆنی بیتكۆین
دراوی ئه‌لیكترۆنی بیتكۆین

K24 - هه‌ولێر:

سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی داوا لە سلڤادۆر دەکات، لە بڕیارەکەی پاشگەز بێتەوە و دەستبەرداری دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین بێت، کە وەك دراوێکی یاسایی لەو وڵاته‌ ناسێندراوە و مامەڵەی پێوەدەکرێت.

سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی ئاماژە بەوەدەدات، بەکارهێنانی ئەو دراوە ئەلیکترۆنییە زیانی بۆ سیاسەتی نەختینەیی هەیە.

بەڕێوەبەرانی جێبەجێکار لە سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی لە راگەیەندراوێکدا داوایان لە سلڤادۆر کرووە، بڕیاری بە یاسایی ناساندنی بیتکۆین هەڵبەوشێنێتەوە، چونکە ئەو دراوە زیانی بۆ سەر سەقامگیری دارایی و مافی بەکاربەر هەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە سلڤادۆر وەک یەکەم و تاکە وڵاته‌، لە مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردووه‌وه‌ دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆینی وەك دراوێکی فەرمی وڵاته‌كه‌ی شانبەشانی دۆلار پەسەند کرد.