عێراق 60 بەرهەم هەناردە دەکات

لە چەند بەرهەمێکەوە پێویستی ناوخۆی بازاڕەکانی پڕدەکاتەوە
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

یەکێتی پێشەسازانی عێراق بڵاویکردەوە، لە رووی بەرهەمی خۆماڵییەوە عێراق 60 ماددەی هەناردەی بازاڕەکانی دەرەوە دەکات.

لە راپۆرتێکدا یەکێتی پیشەسازی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی ساڵی 2021 وەزارەتی دارایی لە رێگەی هەناردەکانەوە داهاتێکی زۆری دەستکەوتووە، ئێستاش عێراق لە چەند بەرهەمێکەوە پێویستی ناوخۆی بازاڕەکانی پڕدەکاتەوە و بەشی ئەوەشی هەیە هەناردەی بکات.

ئەو بەرهەمانەی هەناردەشی دەکات جیاوازن و کە لە 60 جۆری بەرهەم پێکهاتووە.

ئەمە لەکاتێکدا عێراق زۆربەی هەرە زۆری کاڵاکانی لە دەرەوە هاوردە دەکات و فرۆشی نەوتیشی 95% کۆی داهاتی مانگانە پێکدەهێنێت.