بۆچی رێژه‌ی تووشبوونی منداڵان به ئۆمیكرۆن به‌رزتره؟
K24 - هه‌ولێر:
له گۆڕاوی نوێی ئۆمیكرۆن، منداڵان زیاتر تووشی ئه‌و په‌تایه ده‌بن، به‌راورد به گۆڕاوه‌كانی دیكه‌ی كۆرۆنا، له ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌كی زۆری منداڵان له نه‌خۆشخانه خه‌وێنراون، كه ژماره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رابردوودا زۆر زیادی كردووه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی "Nature"ی زانستی، منداڵه مه‌ترسی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له جۆره گۆڕاوه‌كه‌ی ئۆمیكرۆن زۆر زیاتره، له‌كاتێكدا زۆربه‌یان ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رنه‌گرتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قوتابخانه‌كانیش كراوه‌ن و به‌ركه‌وته‌یان زیاتر بووه.
زاناكانی بواره‌كه هۆكاری تووشبوونی منداڵان و خه‌واندنیان له نه‌خۆشخانه ده‌خه‌نه‌ڕوو، له ئه‌مه‌ریكا رێژه‌ی خه‌واندنی منداڵان له نه‌خۆشخانه‌كان له‌كاتی شه‌پۆلی ئۆمیكرۆن بۆ 5% به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌و رێژه‌یه‌ش چوار ئه‌وه‌نده‌ی شه‌پۆله‌كانی دیكه‌ی پێشووتره.
مایكل ئه‌بود، پسپۆڕی ته‌ندروستی منداڵان و ژنان له "كینگز كولیج" له له‌نده‌ن ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئۆمیكرۆن له گۆڕاوه‌كانی دیكه‌ی پێشووتر بۆ منداڵان مه‌ترسیدارتر نییه، به‌ڵام رێژه‌ی خه‌واندنی منداڵان له نه‌خۆشخانه‌كان زیادی كردووه، به تایبه‌تی ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نیان له ساڵێك كه‌متره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له حاڵه‌تی تووشبوونی منداڵان له نه‌خۆشخانه‌كان، كه‌متر پێویستیان به چاودێری چڕ هه‌یه و كه‌متر هه‌ناسه‌ی ده‌ستكرد و ئۆكسجینیان بۆ داده‌نرێت.
زاناكانی بواره‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌ن، كه تووشبوونی رێژه‌یه‌كی زیاتر له منداڵان به‌هۆی ئه‌وه‌یه، كه ئۆمیكرۆن زیاتر ته‌شه‌نه‌ده‌كات، منداڵانیش پێشتر كه‌متر تووشی كۆرۆنا بوون و به‌رگرییان بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رنه‌گرتووه.
له زۆربه‌ی وڵاتان، وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ منداڵان له ته‌مه‌نی 12 تا 18 ساڵی ده‌سته‌به‌ركراوه، له هه‌ندێك وڵاتیش ته‌مه‌نی 5 تا 12 ساڵی ڤاكسینیان پێده‌درێت، به‌ڵام تا ئێستا وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه بۆ منداڵانی خوار ته‌مه‌نی 5 ساڵ له هیچ وڵاتێك ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌دراوه، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كیی تووشبوونی منداڵانه به ئۆمیكرۆن.