فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یرووت هاككرا
K24 - هه‌ولێر:
ماڵپه‌ڕی "ئێم تی ڤی"ی لوبنانی بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یرووت رووبه‌ڕووی هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی بووه‌ته‌وه و زانیارییه‌كانی دزه‌ی پێكراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زانیاریی وه‌زیرێك و خانه‌واده‌كه‌ی دزراون و بڵاوكراونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی لوبنان، عه‌لی حه‌میه، وه‌زیری ئه‌شغالی لوبنان دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له وڵات و له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یروته‌وه زانیویه‌تی زانیارییه‌كانی كه‌سییه‌تی خۆی و خێزانه‌كه‌ی دزه‌ی پێكراوه و كۆپی كراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، دزه پێكردنهكه له رێگه‌ی لینكێكی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یرووت بووه و داتاكانی تێدا دانرابووه، كه په‌یوه‌سته به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنان، له‌وێوه دزه‌ی پێكراوه.
هه‌رچه‌نده ئه‌و وه‌زیره باسی له هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كه كردووه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تێكی حكومه‌تی لوبنان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه ئه‌و داتایانه‌ی دزه‌یان پێكراوه، تا چه‌ند نهێنین.