یاسای چه‌ك هه‌موار ده‌كرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
پەرلەمانی کوردستان بە بەشداری چەند لیژنەیەک و شاندی تایبەتی وەزاره‌تی ناوخۆ راپۆرتی کۆتایی لەبارەی ھەمواری یاسای چەک لە ھەرێمی کوردستان دەنووسێتەوە، بەو ئامانجەی بتوانرێت ئەم یاسایە رێژه‌ی تاوان و كوشتن له هه‌رێمی كوردستان کەمبکاتەوە.
لە یاساکەدا ھەموو رێکار و رێنماییەکان رێکخراونەتەوە بۆ ئەوانەی مۆڵەتی چەکیان پێدەدرێت، ئەمە جگە لەوەی پشکنینی پزیشکیش وەک مەرج زیادکراوە، بۆ ئەو کەسانه‌ی چەک ھەڵدەگرن.
نزار مەلا غەفار، ئەندامی لیژنەی ناوخۆ و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای كرد، لە چەند رۆژی داھاتوودا دواین راپۆرت لەسەر ھەمواری یاساکە دەنووسن، بۆ ئەوەی بکەوێتە بواری جێبەجێکردن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێشتر به‌پێی یاساكه ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی 18 ساڵ بووایه، ده‌یتوانی داوای مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌ك بكات، به‌ڵام له پڕۆژه‌یاساكه ده‌ستكاریی ته‌مه‌ن كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پشكنینی پزیشكی كراوه‌ته مه‌رج و ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت.
بەھۆی بڵاوبوونەوەی چەک و بەتایبەت زۆربوونی چەکی بێ مۆڵەت رووداوەکانی تەقەکردن و کوشتن لە زیادبووندایە و زۆرترین کێشەی کۆمەڵایەتیشی لێکەوتووه‌تەوە
ئەحمەد کاوانی، چالاکوان، داوا دەکات پەرلەمانی کوردستان پەلە بکات لە پەسەندکردنی یاساکە، چونکە چەکی مۆڵەتدار و بێ مۆڵەتیش لە زیادبوونە.
هەموارکردنەوەی یاسای چەک یەکێک بوو لەو پڕۆژەیاسایانەی لە کۆتایی ساڵی رابردوو گفتوگۆی لەبارەیەوە کرا، بەڵام بەهۆی دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمان دەنگی لەسەر نەدرا، لە چەند رۆژی داھاتووشدا ھەردوو لیژنەی ناوخۆ و یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان بە به‌سه‌رپه‌رشتیی سەرۆکی پەرلەمان و لیژنەیەکی تایبەت لە وەزارتی ناوخۆ کۆدەبنەوە، بۆ ئامادەکردنی راپۆرتی کۆتایی لەسەر ھەمواری سێیەمی یاسای چەک لە ھەرێمی کوردستان، لەدوای ئەم ھەموارەوە ھەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی یاسایەکی توندوتۆڵ لەبواری پێدانی مۆڵەتی چەک و رێکار و رێنمایەکانی بۆ رێکدەخرێتەوە.