دادگای فیدراڵی له دۆسیه‌ی هۆشیار زێباری بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی دا
K24 - هه‌ولێر:
دادگای باڵای فیدراڵی به‌ربژێربوونی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق ره‌تكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (13ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) دادگای باڵای فیدراڵی دۆسیه‌ی به‌ربژێركردنی "هۆشیار زێباری" كۆتایی پێهێنا و بڕیاری دا بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ره‌تبكرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یاسای سه‌رۆكایه‌تی ناگونجێت.
لە 6ی ئەم مانگە لەسەر سکاڵای چەند پەرلەمانتارێک دادگای فیدراڵی بڕیاریدا، به شێوه‌یه‌كی كاتی رێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی هۆشیار زێباری، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق رابگرێت، تا ئه‌و كاته‌ی سكاڵاكان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه.
پێشتر هۆشیار زێباری رایگەیاندبوو، ئەو پابەندی هەر بڕیارێک دەبێت، کە دادگا بیدات.