بۆمبێکی داعش بە دوو شواندا تەقیەوە
K24 - هەولێر:
بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لە گوندی قوشە-لانی ناوچەی داودە دوو شوانی کورد بریندار بوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە ناحیەی زینانەی ناوچەی داودەی گەرمیان بە کوردستان24 راگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگوندی قوشە-لان دوو شوان بۆمبێکی داعشیان پێدا تەقیوە و بریندار بوون.
سەرچاوە ئەمنیەکە ئاماژەی بەوەشدا، دەستبەجێ هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش فریای هەردوو شوانەکە کەوتوون و رەوانەی نەخۆشخانەی خوورماتوو کراون.