ئەم وێنەیە رەنگە ببێتە گرانبەهاترین وێنە لە جیهاندا

هیچ وێنەیەك تا ئێستا بەو نرخە نەفرۆشراوە
وێنەی "Le Violon d'Ingres"
وێنەی "Le Violon d'Ingres"

K24 - هەولێر:

"Le Violon d'Ingres" وێنەیەکی رەش و سپیـە و لە (مەزاد) زیادکردنێکی ئاشکرادا بۆ فرۆشتن دانراوە و ئەگەری ئەوەی هەیە ببێتە گرانبەهاترین وێنە لە جیهاندا.

وێنەکە لە ساڵی 1924 لەلایەن "Man Ray" هونەرمەندی سوریالیستی ئەمەریکییەوە گیراوە، کە بەشی پشتەوەی جەستەی رووتی ژنێك پیشان دەدات.

یەکەم کۆپی وێنەکە کە بەناوبانگترین کاری "Man Ray" دادەنرێت، چاوەڕێ دەکرێت نرخەکەی بگاتە 5 ملیۆن بۆ 7 ملیۆن دۆلار، بەمشێوەیەش دەبێتە گرانبەهاترین وێنە لە جیهاندا، لە مەزادەکەدا لەگەڵ چەند پارچەیەکی دیکەی هونەریدا دەفرۆشرێن. 

بە گوێرەی ئەو نوسینگەیەی لە نیویۆرک مەزادەکە بەڕێوەدەبات، ژن و پیاوێك لە ساڵی 1962 لە هونەرمەندەکەیان کڕیووە.

"Man Ray" لە 27ـی ئۆگەستی 1890 لە شاری فیلادێلفیا لە ویلایەتی پێنسلڤێنیا لەدایکبووە، کەسایەتییەکی گرنگی جوڵەی سوریالیزمە، لە چەندین فۆڕم و شێوەی جیاوازدا بەرهەمی هونەری هەیە و لەسەروو هەموویانەوە وەک وێنەکێشێك خۆی ناساندووە، لە 18ـی نۆڤەمبەری 1976 لە پاریس کۆچی دوایی کردوە.

سوریالیزم بزووتنەوەیەکی کەلتووری بوو، لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانیەوە لە ئەوروپا پەرەی سەند و تێیدا هونەرمەندان دیمەنی نادەمارگیری و نالۆژیکی و تەکنیکی پەرەپێدراویان بەکاردەهێنا بۆ رێگەدان بە دەربڕینی هەستی شاراوە (ناوەکی).

وێنەی
وێنەی "Le Violon d'Ingres"

سەرچاوە: CNN

H.H