شای ئوردن بەشداری لە راهێنانی دژەتیرۆر دەکات

دوایین پلەی سەربازیی لیوا بووە
شا عەبدوڵڵای دووەم بە جلی سەربازییەوە
شا عەبدوڵڵای دووەم بە جلی سەربازییەوە

K24 - هەولێر

شای ئوردن بەشداری لە راهێنانی سەربازیی هێزەکانی دژە تیرۆری وڵاتەکەی دەکات.

دیوانی شاهانەی ئوردن، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، شا عەبدوڵڵای دووەم، بەشداری راهێنانە سەربازییەکانی، هێزی تایبەتی دژە تیرۆری وڵاتەکەی کرد، کە نیشانشکێنی و ئەنجامدانی هێرشی کتوپڕی لەخۆگرتووە.

پێشتریش زۆرجار، شای ئوردن بەشداری ئەمجۆرە مەشقە سەربازییانەی کردووە، چونکە لە ساڵی 1980، تاوەکو 1998، لە ریزەکانی سوپای وڵاتەکەی بووە و دوایین پلەی سەربازیی لیوا بووە. لە ساڵی 1999، دوای مردنی شا حوسەینی باوکی فەرمانڕەوایی وڵاتی گرتەدەست.

شا عەبدوڵڵای دووەم بە جلی سەربازییەوە
شا عەبدوڵڵای دووەم بە جلی سەربازییەوە