بابا ڤانگا پێشبینی شه‌ڕه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپای چۆن كردووه
K24 – هه‌ولێر:
بابا ڤانگا، ژنه فاڵچییه نابیناكه‌ی بولگاریا له ساڵی 1911 له دایكبووه، له ساڵی 1996 له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، ئه‌وه‌ی گوتوویه‌تی و پێشبینی كردووه، هورده هورده رووده‌ده‌ن.
پێشبینییه‌كانی ئه‌و ئافره‌ته بولگارییه جیهانی سه‌رسامكردووه، له‌باره‌ی رووداوه‌كانی 2022 و چوار پێشبینی كردووه:
یه‌كه‌م: كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو، یه‌كێكه له‌و پێشبینییانه‌ی كه بابا ڤانگا به‌ر له‌وه‌ی كۆچی دوای بكات، باسی كردووه.
دووه‌م: شه‌ڕی بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان دژی مرۆڤایه‌تی.
سێیه‌م: هێرشی كوولـله له هیندستان، ده‌بێته مردنی ملیۆنه‌ها كه‌س.
چواره‌م: كۆنتڕۆڵكردنی ته‌كنه‌لۆژیا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه، ده‌بێته هۆكاری تێكه‌ڵبوونی ئه‌ژماره‌كان و تێكچوونی سیستمی ئای تی له جیهان.
ڤانگا پێشتر پێشبینی روودانی 11ـی سێپتێمبه‌ر و رووداوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جه‌نگی كه‌نداو و تێكچوونی ره‌وشی ئه‌وروپای كردووه، جگه له‌وه‌ش پێشبینی جه‌نگی ئۆكرانی رووسیشی كردووه، باسی له‌وه كردووه، چه‌كی ناووكی تێیدا به‌كار دێت.
ڤانگا له‌باره‌ی رووداوه‌كانی رووسیا - ئۆكرانیا پێشتر گووتوویه‌تی: " كه‌سێك له یه‌كێتی سۆڤییه‌ت دروست ده‌بێت، تا بولگاریاش داگیر ده‌كات".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه، له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك، نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆتایی پێدێت و چاره‌سه‌ری بۆ ده‌دۆزرێته‌وه.