سبه‌ی هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه و وه‌ڵامی دادگای فیدرالی ده‌ده‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه، 28ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022، هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه و وه‌ڵامی دادگای فیدرالی عێراق له باره‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان بده‌نه‌وه.
دڵشاد شه‌هاب، راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، تایبه‌ت به كوردستان24ی راگه‌یاند، چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم، سبه‌ی دووشه‌ممه كۆده‌بنه‌وه و تێیدا بڕیاری دادگای فیدرالی تاووتوێ ده‌كه‌ن و وه‌ڵامی دادگاش ده‌ده‌نه‌وه.
لە 15/2/2022، دادگای فیدراڵی عێراق لە بڕیارێکدا رایگەیاند، یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان نادەستوورییە، دوای بڕیارەکەش دامەزراوە باڵاکانی هەرێمی کوردستان و بەشێک لەلایەنە عێراقییەکان، بڕیارەکەیان بە سیاسیی و دژ بە هەرێمی کوردستان ناوبرد.
سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاند "بڕیاری دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی تەواو سیاسییە و پێچەوانەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵە و، ئامانج لێی دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستانە و دژی سیستەمی فیدڕاڵیی عێراقە".