دیداری خالقی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
K24 - هەولێر
به ئامانجى تیشك خستنه‌سه‌ر ههوڵەكانى میدیا به‌تایبه‌ت له بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تى و سیایى و ئابوورییه‌كان، هه‌روه‌ها چۆن بتوانرێت میدیا رۆڵیكى جدى هەبێت، له هۆشیاركردنه‌وه‌ى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه، له شارى سلێمانى له‌ژێر ناونیشانى دیدارى (خالقى) سازكرا. ئەو دیدارە لەلایەن هونەرمەند مه‌زهه‌رى خالقی-یه‌وه ئه‌و خاڵانه خرانه‌ڕوو، كه پێویسته میدیاكاران و كه‌ناڵه راگەیاندن بیگرنه‌به‌ر.
بڕیاره دیدارى خالقى، ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانى چه‌ندین دیدار و پانێڵى دیكه، تاكو بتوانرێت له رێگەى ئه‌و دیدارانه‌وه رۆشناى زیاتر به رۆڵ و ئه‌ركى میدیا ببه‌خشرێت. به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كان بشبێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى تاك.
بەگوتەی رێکخەرانی دیدارەکە، لە ئایندەدا چالاکییەکانی دیکەی ئەو دیدارە بەردەوام دەبێت.