بۆچی پوتن وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیای بەلاوە گرنگە؟

به‌ ڤیدیۆ.. یەکێك لە باڵەخانەکانی بەهۆی بۆمبارانی رووسیاوە ئاگری گرتووە
باڵه‌خانه‌یه‌كی وێسته‌گه‌ی زاپۆریژیا له‌كاتی بۆردومانكردن له‌لایه‌ن سوپای رووسیاوه‌ ئاگری گرتووه‌
باڵه‌خانه‌یه‌كی وێسته‌گه‌ی زاپۆریژیا له‌كاتی بۆردومانكردن له‌لایه‌ن سوپای رووسیاوه‌ ئاگری گرتووه‌

K24 – هۆڵه‌ندا:

زاپۆریژیا گەورەترین وێستگە ئەتۆمیی ئۆکرانیا و ئەوروپایە، وزە بە 4 ملیۆن ماڵ لە ئۆکرانیا دەدات، دوای شەوێك لە شەڕی چڕی نێوان هێزە سەربازییەکانی ئۆکرانیا و رووسیا، یەکێك لە باڵەخانەکانی بەهۆی بۆمبارانی رووسیاوە ئاگری گرتووە.

وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا، دروستکردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1984 تا 1995 لە شاری ئنیرهۆدار لە کەرتی زاپۆریژیا لە باشووری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، ئه‌و كاته‌ بڕیاری دروستكردنی درا، كه‌ هێشتا یەکێتی سۆڤیەت لە ئۆکرانیا بوونی مابوو، 200 کیلۆمه‌رتر لە هەرێمی دۆنباس و 550 کیلۆمەتر لە کیێڤی پایتەختەوە دوورە، گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی ئۆکرانیا و ئەوروپایه‌، نۆهەمینی هەموو جیهانه‌.

وێستگه‌كه‌ بریتییە لە 6 کوورەی ناوەکی و توانای بەرهەمهێنانی 42 ملیار کیلۆوات کارەبای لە یەك کاتژمێردا هەیە، لەکاتی ئاسایدا یەك لەسەر پێنجی  کارەبای ئۆکرانیا دابیندەکات، كه‌ دەکاتە نیوەی ئەو وزەیەی بەرهەمهێنراوی وێستگە ناوەکییەکانی ئۆکرانیا و لەلایەن دامەزراوەی نیشتمانی ئۆکرانیا (NNEGC) چاودێری دەکرێت و بەڕێوەده‌برێت.

وێستگه‌كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی سوپای رووسیایه‌
وێستگه‌ی ئەتۆمی زاپۆریژیا له‌ژێر كۆنترۆڵی سوپای رووسیایه‌

 ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، کاریگەری لە وێستگەی ئەتۆمی چێرنۆبیل زیاترە، تا ئێستە بارودۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە، بەڵام نازانرێت تا کەی ره‌وشه‌كه‌ بەردەوام دەبێت. دوای ئەوەی رووسیا چووە نێو وێستگەکەوە، ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا هۆشداریی بە ئەوروپا و جیهاندا و رایگەیاند، "بەخەبەربێن، چونکە ئەو وێستگە ئەتۆمییە دەتوانێت ئەوروپا بسووتێنێت".

ترسی ئەوە هەیە رووسیا سیستمی کارلێك و ساردکەرەوەی وێستگەکە وێران بکات، بەوەش تیشکدانەوەی وێستگەکە چالاک دەبێت و کارەساتێکی خراپتر لەوەی وێستگەی ئەتۆمیی فۆکۆشیمای ژاپۆن دروستدەکات، شارەزایان پێیانوایە، ئەگەر ئەو وێستگە ئەتۆمییە بە ئامانج بگیرێت؛ ئەوا ژیان له‌ بەشێکی ئەوروپا و تەنانەت رووسیاش لە دەیەکانی داهاتوودا سەختدەکات.

لەکاتی تەقاندنەوەی وێستگەیەکی ئەتۆمی پێویست چی بكرێت؟

پێویستە بە دووری 30 کیلۆمه‌تر لە وێستگەکەوە بەتەواوی چۆڵبکرێت، ئەو کەسانەی لە دوورییه‌ دیاریكراوه‌وه‌ دەژین، پێویستە لە شوێنە داخراوەکان بمێننەوە و لە ماڵەکانیشدا پەنجەرەکان هەوابڕبکرێن، نابێت هیچ کەرەستەیەکی هەواگۆڕین بەکار بهێندرێت بۆ ڕێگە گرتن لە هاتنە ژوورەوەی تیشکە زەرەرمەندەکان بۆ ناو ماڵەکان، لەکاتی هەستکردن بە لێدانی تیشك بەزووترین کات جلەکانی بگۆڕێت و ئەو شوێنانەی جەستە بەدەرەوە بوونە زوو بشۆردرێن.

Fierce fighting in Ukraine at Zaporizhzhia, Europe’s largest nuclear power plant, started a fire that was later extinguished, Ukrainian officials said, and there was no immediate sign that radiation had leaked. Russian troops have seized the complex. https://t.co/QW8A8it8CU pic.twitter.com/wxGSyW4VaI