پەرلەمانتارێك ئەلبوومێکی گۆرانی بڵاودەکاتەوە
K24 - هەولێر:
گۆران عومەر عەلی هونەرمەندی گۆرانیبێژ و ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان، نوێترین ئەلبوومی خۆی بڵاودەکاتەوە.
گۆران عومەر عەلی ناسراو بە "گۆرانی ئینزیبات" لە هەژماری فەرمی خۆی رایگەیاند، بەم زووانە ئەلبومی "شنە شن" بڵاودەکاتەوە، کە پێک هاتووە لە 10 تراک.
لە وەڵامی کۆمێنتی یەکێك لە هاوڕێکانی کە لە فەیسبووک پێی دەڵێت "باشترە سەرقاڵی کاری پەرلەمانتاری ببیت" گۆران عومەر نووسیویەتی "لە پەرلەمان لە لیژنەی رۆشنبیریم، هەمیشە پشگیرم لەمافی هونەرمەندان، هونەر بەکەم مەزانە."
گۆران عومەر عەلی، لە 15/7/1983 لە سلێمانی لەدایکبووە، سەرپەرشتیاری رادیۆی تەکسی بووە و ماوەیەک لە پۆستی ئینزباتى عهسكهری، فرقهی جوقی عهسكهریدا خزمەتی کردووە، ئەندامە لە لیژنەکانی (لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان.)