بەهۆی دزیکردن.. گوگڵ ئاپێکی ئەندرۆید قەدەغە دەکات

هەر ئێستا لە مۆبایلەکەتدا بیسڕەوە
گوگڵ و ئەندرۆید
گوگڵ و ئەندرۆید

K24 - هەولێر:

بەهۆی بوونی بەرنامەی زیانبەخش کە دزی لە خاوەنی مۆبایلەکان دەکەن، گوگڵ ئاپێکی ئەندرۆید لە "پلەی ستۆر" قەدەغە دەکات.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "Tech Times"، گوگڵ ئاپی " Antivirus Super Cleaner"ـی لە پلەی ستۆری ئەندرۆیدا قەدەغە کردەوە و چیتر مۆبایلەکانی ئەندرۆید ناتوانن لەسەر مۆبایلەکانیان جێگیری بکەن.

ئاپەکە بەرنامەی زیانبەخشی SharkBotـی تێدا بووە کە توانای گواستنەوەی پارەی ناو هەژماری مۆبایلی کەسەکانی هەیە، بۆیە ئەو مۆبایلەی ئەم بەرنامەیەی تێدا بێت خاوەنەکەی زۆر بە ئاسانی پارەی لێدەدزرێت.

گوگڵ هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی مۆبایلەکانیان بە سیستمی ئەندرۆید کار دەکات و دەڵێت ئەگەر ئاپی Antivirus Super Cleaner لە مۆبایلەکەتدا هەیە، بیسڕەوە.

Sharkbot بەرنامەیەکی زیانبەخشە و لەگەڵ چوونی بۆ ناو مۆبایل و ئامێرە ئەلکترۆنیەکانەوە، چەند تاکتیکێک بۆ دزینی پارەی هەژماری بانکی ناو مۆبایلەکان بەکاردەهێنێت، بەبێ ئەوەی خاوەنەکەی پێی بزانێت.

H.H