ناتۆ بڕیاریدا راهێنان بە سوپای عێڕاق بکات

K24 - ھەولێر

لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندام لە پەیمانی باکووری ئەتڵەسی ناتۆ لە برۆکسێل، جەخت لەسەر یەکخستنی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێڕاق و سووریا کرایەوە.

بۆ ئەم مەبەستەش، وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، جەختییان لەسەر راهێنان بە سەربازانی سوپای عێڕاقی کردەوە.

راهێنانەکەش بوارەکانی پزیشکی سەربازی و لابردن و پوچەڵکردنەوەی بۆمبە چێندراوەکان و پلانە سەربازییەکان دەگرێتەوە.

تاکو ئێستا بەشێك لە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، رەتیدەکەنەوە بەشێوەیەکی راستەوخۆ بەشداری لە شەڕی داعش بکەن.

ئەمە لە كاتێكدایە كە ھێزە عێراقییەكان لە ساڵی 2014 لەگەڵ رێكخراوی داعش لە شەڕدان و رووبەرێكی بەرفراوانی خاكی عێراقیان لە دەستداوە، سەرەڕای ھاوكاری ھێزەكانی ھاوپەیمانان تا ئێستا ھەندێك لە شار و شارۆچكەكان لە بندەستی داعشدان.