شانۆگه‌ریی "كاوه‌ی ئاسنگه‌ر" له‌ ئه‌ڵمانیا نمایش ده‌كرێت

شانۆگه‌رییه‌كه‌ به‌شێكه‌ له‌ چالاكییه‌كی فێستیڤاڵی "ئادار و نه‌ورۆز"
گرووپێكی شانۆیی له‌ ئه‌ڵمانیا شانۆگه‌ری "كاوه‌ی ئاسنگه‌ر" نمایش ده‌كه‌ن
گرووپێكی شانۆیی له‌ ئه‌ڵمانیا شانۆگه‌ری "كاوه‌ی ئاسنگه‌ر" نمایش ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:

گرووپی رۆژئاڤا بەھەماھەنگی رێکخراوی (ھیوای ئەڵمانی) رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، (20ی ئادار/ مارسی 2022) له‌ مه‌راسیمێكدا چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ری به‌بۆنه‌ی راپه‌ڕین و جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ له‌ شاری "ھالە زالە‌"ی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌بات.

کەرنەڤاڵی "ئادار و نەورۆز"، بە چەند چالاکییەکی ھونەری و کولتووری و گرووپی میوزیك و گۆرانی پێشکەش دەکرێت. له‌هه‌مانكاتدا نمایشی شانۆگەری "کاوەی ئاسنگەر"، لە نووسینی "نەوزاد حاجی شوشە" و ئامادەکردن و دەرھێنانی "ھەورامان کاکە"، به‌شێك له‌ چالاكییه‌كه‌ ده‌بێت.

گرووپی رۆژئاوا به‌ هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی هیوای ئه‌ڵمانی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات
گرووپی رۆژئاوا به‌ هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی هیوای ئه‌ڵمانی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات

ھەورامان کاکە، ده‌رهێنه‌ری شانۆیی رایگه‌یاند، ئاماده‌كاریمان بۆ شانۆگه‌رییه‌كه‌ كردووه‌ و گرووپی شانۆیی له‌ رۆژی فێستڤاڵی نه‌ورۆز له‌ شاری "هاله‌ زاله‌"ی ئه‌ڵمانیا شانۆگه‌ری "كاوه‌ی ئاسنگه‌ر" نمایش ده‌كه‌ین، كه‌ له‌ دوو كاتی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كرێت، كاتژمێر 13:00ی نیوه‌ڕۆ و كاتژمێر 16:00ی ئێواره‌ش دووباره‌ ده‌كرێته‌وه‌.

تیمی شانۆگه‌ری
تیمی شانۆگه‌ری "كاوه‌ی ئاسنگه‌ر" ئاماده‌كاری بۆ رۆژی نمایشه‌كه‌ ده‌كه‌ن
تیمی شانۆگه‌ری
تیمی شانۆگه‌ری "كاوه‌ی ئاسنگه‌ر" ئاماده‌كاری بۆ رۆژی نمایشه‌كه‌ ده‌كه‌ن