بڵند ئیبراهیم نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە

"دلێ من بۆ تە یە" گۆرانیە شادەکەی بڵند ئیبراهیمە
ڤیدیۆ کلیپی "دلێ من بۆ تە یە"
ڤیدیۆ کلیپی "دلێ من بۆ تە یە"

K24 - هەولێر:

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، بڵند ئیبراهیم نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی "دلێ من بۆ تە یە"ـی بڵاوکردەوە.

بڵند ئیبراهیم لە چەناڵی فەرمی خۆی لە یوتیوب، ڤیدیۆ کلیپی "دلێ من بۆ تە یە"ـی بڵاوکردەوە.

میلۆدی گۆرانیەکە لەلایەن بڵند ئیبراهیمەوە دانراوە و عیسا بێنیستانی تێکستەکەی نووسیوە، ئارام موحەمەد کاری ئیدت و راستکردنەوەی رەنگەکانی بۆ کردووە،  دیلگش ئیسماعیل سەرپەرشتی بەرهەمەکەی کردووە.

بڵند ئیبراهیم، لە ساڵی 1977 لە دهۆک لەدایکبووە، خاوەنی چەندین ئەلبوم و ڤیدیۆ کلیپی جیاوازە، سەرەتای کارە هونەریەکانیشی دەگەڕێتەوە بۆ چالاکیە هونەریەکانی قوتابخانەکەی، بە هەردوو زاراوەی سۆرانی و کرمانجی بەرهەمی هەیە. 

H.H