مه‌شعان جبووری: سووتاندنی باره‌گای پارتی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو
K24- هه‌ولێر:
مه‌شعان جبووری په‌رله‌مانتاری عێراقی رایگه‌یاند، هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای پارتی له به‌غدا و سووتاندنی باره‌گاكه هه‌ڵوێستێكی سیاسییه و په‌یوه‌ندیی به پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومه‌ته‌وه هه‌یه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، جبووری گوتی: ئه‌وان سوكایه‌تیكردن به مه‌رجه‌عیه‌ته‌كان سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا سووتاندنی باره‌گای پارتی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو.
مه‌شعان جبووری له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ كوردستان24 جه‌ختیكرده‌وه، "سه‌ركۆنه‌ی سوكایه‌تییكردن به ته‌واوی مه‌رجه‌عیه‌ته‌كان ده‌كه‌ین، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسان له هه‌رێم ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیركرد، كه سوكایه‌تییه‌كه‌ی كردبوو، نه‌ده‌بووایه باره‌گاكان بسووتێندرێن، به‌ڵام من پێم وایه كه هه‌ندێك لایه‌ن به هۆكاری دیكه باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانیان له به‌غدا سووتاند، كه ئێمه ئه‌م كاره سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین، و قبوڵیشی ناكه‌ین".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته حكومه‌ت باره‌گای ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان بپارێزێت، ئه‌وه‌ی كه روویدا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو. هه‌روه‌ها پێمان وایه، سووتاندنی باره‌گای پارتی هه‌ڵوێستێكی سیاسییه و په‌یوه‌ندیی به پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووه‌وه هه‌یه".
H.B