لەسەر زللـەیەك.. وێڵ سمیس مەراسیمەکانی ئۆسکاری لێ قەدەغەکرا
K24 - هەولێر:
ئەکادیمیای هونەرە جوانەکان لە هۆڵیوود بڕیاریدا بۆ ماوەی 10 ساڵ مەراسیمەکانی ئۆسکار لە وێڵ سمیس قەدەغە بکات، بەهۆی ئەوەی لە كاتی به‌ڕێوه‌چوونی رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار، زللـه‌یه‌كی له بناگوێی كریس رۆك دا کە پێشکەشکاری رێورەسمەکە بوو.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، وێڵ سمیس لە ئەمڕۆوە تا 10 ساڵی داهاتوو، هەموو پرۆگرام و ئیڤێنتێکی ئەکادیمیای هونەر و زانستی سینەمای هۆڵیوودی لێ قەدەغە کرا، بەڵام ئاماژە بەوە نەدرا کە خەڵاتی "باشترین ئەکتەری پیاو"ـی لێوەردەگیرێتەوە یان نا.
دەیڤد روبین، سەرۆکی ئەکادیمیای هونەر و زانستی سینەما لە نامەیەکدا گوتی: "بۆردی ئەکادیمیا بڕیاری داوە، لە ئەمڕۆوە 8ـی نیسانی 2022 تا 10 ساڵی دیکە، بە راستەوخۆ و بە ئۆنلاین رێگە بە وێڵ سمیس نادرێت بەشداری لە پرۆگرام و مەراسیمەکانی ئەکادیمیا بکات، بەڵام بۆ خەڵاتەکانی ئەکادیمیا سنووردار ناکرێت."
شه‌وی 27\28ـی ئادار وێڵ سمیس وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ری پیاو خه‌ڵاتی ئۆسكاری 2022ی وه‌رگرت و له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمه‌كه، زللـه‌یه‌كی له بناگوێی كریس دا.
View this post on Instagram
كاردانه‌وه‌ی وێڵس سمیس، دوای ئه‌وه هات، کە كریس رۆك گاڵته‌ی به جەیدا بینیكت سمیسی هاوسه‌ری وێڵ سمیس كرد، كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی تایبه‌ته‌وه قژی رووتاوه‌ته‌وه.
كریس رۆك گوتی: قژی هاوسه‌ره‌كه‌ت وه‌ك ئه‌كته‌ری فیلمی جا ئای جۆیه.
ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه‌ش باس له كچێك ده‌كات كه له پێناو ئه‌نجامدانی سه‌ربازی، قژی خۆی ده‌تاشێت.
دواتر ویڵ سمیس، به تووڕه‌ییه‌وه به پێشكه‌شكاره‌كه‌ی گوت: جارێكی دیكه ناوی خێزانه‌كه‌م نه‌هێنی.
پاش رۆژێک لە رووداوەکە، وێڵ سمیس لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام گوتی: "من دەمەوێت بە ئاشکرا داوای لێبوردن لە تۆ بکەم، کریس. هەڵەبووم و سنوورم تێپەڕاند. شەرمەزارم و کردەوەکانم دەرخەری ئەو کەسایەتیە نین کە دەمەوێت نیشانی بدەم. هیچ شوێنێک نییە بۆ توندوتیژی لە دنیای خۆشەویستی و میهرەبانیدا."
دواتر کریس رۆک لە یەکەم لێدوانی‌دا لەبارەی ئەو زللـەیەی کە لەلایەن وێڵ سمیسەوە لەسەر ستەیج لێی درا گوتی: "من هێشتا لێکدانەوە بۆ ئەو شتە دەکەم کە روویداوە."