پەرلەمانی عێراق و باڵیۆزی ئەڵمانی لەبارەی قەیرانی کارەبا کۆبوونەوە

داوایکرد کۆمپانیا ئەڵمانییەکان بێن لە عێراق وەبەرهێنان بکەن
پەرلەمانی عێراق و باڵیۆزی ئەڵمانی لەبارەی قەیرانی کارەبا کۆبوونەوە
پەرلەمانی عێراق و باڵیۆزی ئەڵمانی لەبارەی قەیرانی کارەبا کۆبوونەوە

K24 - هەولێر:

حاکم زاملی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانی کۆبووەوە و لەبارەی هاوکاری هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات و بەهێزکردنی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان گفتوگۆیان کرد.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختی لە بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات کردەوە و داوایکرد کۆمپانیا ئەڵمانییەکان بێن لە عێراق وەبەرهێنان بکەن، بە باڵیۆزی ئەڵمانیای راگەیاند، چەندین دەرفەت بۆ وەبەرهێنان لە عێراق هەڵکەوتوون و ئەڵمانییەکان دەتوانن لە کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و کارەبا و کەرتی تایبەت کار بکەن.

هاوکات داوای دووبارە کاراکردنەوەی رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای سیمێنز کرد بۆ ئەوەی قەیرانی کارەبا لە عێراق چارەسەر بێت، گووتیشی عێراق دەتوانێت سوود لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت وەربگرێت و لە رێگەی داهاتەکەیەوە پەرە بە نەخشەی وەبەرهێنانی بدات.