هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا: ره‌نگه پوتن دواجار چه‌كی ناووكی به‌كار بهێنێت
K24- هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی رووسیا ئاشكرای ده‌كات، هێز له‌سه‌ر سنووره‌كانی سوید و فینله‌ندا بڵاوه پێده‌كه‌ن، له‌حاڵی به ئه‌ندامبوونیان له په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ".
دیمتری میدڤیدیڤ، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی رووسیا رایگه‌یاند، به درێژایی سنووره‌كانی رووسیا له‌گه‌ڵ فینله‌ندا، سیستمی دژه مووشه‌ك بڵاوه پێده‌كه‌ن.
میدڤیدیڤ راشیگه‌یاند، چه‌ندین كه‌شتی جه‌نگی ره‌وانه‌ی ده‌ریای به‌ڵتیگ ده‌كه‌ن، جیا له بڵاوه پێكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌و ناوچانه‌دا.
له‌مباره‌یه‌وه دیمتری بیسكۆڤ، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا رایگه‌یاند، پلانی ناردنی هێزی پاڵپشتی بۆ سه‌ر سنووره‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له داهاتوودا ده‌بن به ئه‌ندامی ناتۆ، هاوشێوه‌ی فینله‌ندا و سوید كه به نیازن له حوزه‌یرانی داهاتوو داوای ئه‌ندامبوونیان بۆ ناتۆ پێشكه‌ش بكه‌ن، ره‌وانه ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئینگرێدا سیمونیتی، سه‌رۆك وه‌زیرانی لیتوانیا رایگه‌یاند، هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیا له‌باره‌ی بڵاوه‌پێكردنی چه‌كی ناووكی له‌سه‌ر سنووره‌كانی وڵاتانی به‌ڵتیگ شتێكی نوێ نییه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جیك سۆلیڤان، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رووسیا هێرش بكاته سه‌ر وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ، به گه‌ڕانه‌وه بۆ مادده‌ی پێنج له به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی، به كۆمه‌ڵ به‌رگری ده‌كه‌ین و له دژی رووسیا جه‌نگ راده‌گه‌یه‌نین.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ویلیه‌م بێرنز، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا CIA رایگه‌یاند، شكسته‌كانی رووسیا له به‌رامبه‌ر ئۆكرانیا ره‌نگه وابكات ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا دواجار په‌نا بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی ناووكی ببات.