محه‌مه‌د بن سه‌لمان چی به پوتن گوت؟
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی رووسیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه ئه‌نجامدا و تێیدا جه‌خت له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و ریاز كرایه‌وه.
رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت، چاپی سعوودیه له‌باره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی نێوان ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا و محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه رایگه‌یاند، بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی نێوان ئۆكرانیا و رووسیا، ریاز پاڵپشتی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه ده‌كات.
ئه‌و رۆژنامه‌یه راشیگه‌یاند، محه‌مه‌د بن سه‌لمان به پوتنی گوت: "سعوودیه پشتگیری چاره‌سه‌ری سیاسیانه، بۆ دابینكردنی سه‌قامگیری و ئاسایش له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا ده‌كات".