بۆمبێك له‌م ناوچه‌یه‌دا ته‌قییه‌وه‌

كوژراو و بریندار هه‌ن
بازگه‌یه‌كی هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌
بازگه‌یه‌كی هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌

K24 - هەولێر:

سەرچاوەیەکی ئەمنی له‌ ناحیەی قەرەتەپە بە کوردستان24 راگەیاند، لە ناحیەی قەرەتەپەی سەر بە قەزای خانەقین سێ سەربازی عێراقی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك کوژران و بریندار بوون .

ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌ راشیگه‌یاند، لەکاتی پوچەڵکردنەوەی بۆمبیك کە لەلایه‌ن داعشەوە دانرابووه‌وه‌ سەربازێك کوژراو دووانی دیکەش برینداربوون.