شیرین عەبدولوەهاب: محەمەد سەڵاح پەیوەندی پێوەکردم

"پەیوەندیییەکە بۆ من وەک پاڵپشتی کاریگەری ئەرێنی هەبوو"
محەمەد سەڵاح - شیرین عەبدولوەهاب
محەمەد سەڵاح - شیرین عەبدولوەهاب

K24 – هەولێر

محەمەد سەڵاح، یاریزانی یانەی لیڤەرپول پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هونەرمەندی میسری شیرین عەبدولوەهاب ئەنجامدەدات و شیرین دەڵێ: پەیوەندیییەکە وەک پاڵپشتی ئەرێنی بوو بۆ من.

هونەرمەندی میسری شیرین عەبدولوەهاب ئاشکرای کرد، محەمەد سەڵاح یاریزانی ناسراوی میسری و یانەی لیڤەرپول لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی پێوە کردووە.

شیرین عەبدولوەهاب، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی: "پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لەلایەن یاریزان محەمەد سەڵاحەوە پێگەیشت، پەیوەندییەکە وەک پاڵپشتی بوو، کاریگەری ئەرێنی بۆ من هەبوو".

شیرین عەبدولوەهاب، لە دایکبووی ساڵی 1980ـە و یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی میسر. شیرین دوو جار هاوسەرگیری کردووە، لە ساڵی 2007 هاوسەگیری لەگەڵ محەمەد موستەفا کرد، پاش بوونی دوو منداڵی کچ لە 2012 جیا بوونەوە، لە ساڵی 2018 ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ گۆرانبێژ و ئاوازدانەری میسری حوسام حەبیب پێکهێنا.