كاتی كۆتایی هاتنی جه‌نگی ئۆكرانیا دیاریكرا
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئاشكرای ده‌كات، رووسیا ده‌ریخستووه په‌ند له شكسته‌كانی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا وه‌رناگرێت.
گوته‌بێژی بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، قۆناغی داهاتووی جه‌نگی ئۆكرانیا كۆتاییه و چه‌ند مانگێك ده‌خایه‌نێت و كۆتایی پێدێت.
ئه‌و گوته‌بێژه روونیكرده‌وه، قۆناغی داهاتووی جه‌نگی ئۆكرانیا پڕ ده‌بێت له خوێنڕشتن، به‌ڵام چه‌ند مانگێك ده‌خایه‌نێت و كۆتایی پێدێت.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا گوتی: "چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌ن رووسیا په‌ندی له شكسته‌كانی رابردووی له باكووری ئۆكرانیا وه‌رنه‌گرتووه. ده‌شڵێت: "له‌باره‌ی جه‌نگی ئۆكرانیاوه، جۆنسن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی هه‌ریه‌ك له فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، و سه‌ركرده‌ی دیكه گفتوگۆ له‌باره‌ی تووندتر كردنی فشاره ئابوورییه‌كان ده‌كات".