سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان سوورن له‌سه‌ر سه‌ردانیكردنی پارتی

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/7951359a-6858-4f1b-9af6-0e1a665199df/SerdanekaniGoran%20U%20Yeketi.ism/manifest

K24 - سلێمانی:

لەدرێژەى سەردانکردنى لیژنەى سه‌ركردایه‌تییه‌ هاوبەشەکەى یەکێتى و گۆران سەردانى حزبى شیوعى و سۆشیالستیان کرد بە ئامانجى روونکردنەوەى خاڵەکانى نێو رێکەوتنەکەیان و بریارە ئەم لیژنەیە سەردانى پارتى دیموکراتى كوردستانیش بکات.

سامان گەرمیانى لەلیدوانیکى بۆ کوردستان  24 رایدەگەیەنێت ئەگەر پارتیش ئامادە نەنبێت پێشوازى لە لیژنەکە بکات، ئەوا ئەندامانى لیژنەى یەکێتى سەردانەکە ئەنجامدەدات.

لە دواى پێکهێنانى سه‌ركردایه‌تییه‌ هاوبەشی  گۆڕان و  یەکێتى بۆ  جێبەجىکردنى  رێکكەوتننامەى نێوانیان و  سەردانى  حزبە سیاسییەکان،  سەرەتاى سەردانەکانى بۆ لاى یەکگرتووى ئیسلامى و کۆمەڵى ئیسلامى  بوو، هەر لە درێژەى سەردانەکانیشیان سەردانى حزبى  سۆسیالست و حزبى شیوعیان کرد، ئەندامانى  مەکتەبى  سیاسیى شیوعى پشتگیری خۆیان بۆ هەر رێکكەوتنێك دەربڕى لەنێوان لایەنەکان، کە بتوانێت بارودۆخى  ئیستاى هەرێمى  کوردستان بەرةو باشتر بەرێت.

بڕیارە  لە دریژەى  سەردانەکانى سه‌ركردایه‌تییه‌ هاوبەشەکەى گۆڕان و یەکێتى، سەردانى پارتى  دیمو کراتى کوردستان بکات، سامان گەرمیانى ئەندامى لیژنەى سەرۆکایەتیيەکە لە لێداونێکى بۆ کوردستان 24، رايدەگەیەنێت, گەر پارتى دیموکراتى کوردستان ئامادەش نەبێت، لەگەڵ  یەکێتى و گۆڕان کۆببێتەوە ئەوە ئەندامانەى  لێژنەى  یەکێتى  سەردانەکە ئەنجام دەدات.

ئەوەى  ئێستا بووه‌تە خاڵى هاوبەشى  لایەنە سیاسیەکان، ره‌تکردنەوەى   بە هەرێمبوونى پارێزگاى کەرکووکە,  داوادەکەن  لە ئێستا  ناکۆکیيەکان وەلابنرێت و کار بۆ هێنانەوەى پارێزگاى کەرکووك بکرێت بۆ سەر هەرێمى  کوردستان.