بۆچی نائارامی ده‌سته‌بژێری سیاسی له رووسیا له زیادبووندایه؟
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
دوای هه‌شت هه‌فته له ناردنی هێز بۆ ئۆكرانیا به فه‌رمانی راسته‌وخۆی ڤلادیمێر پوتن، ژماره‌ی ده‌سته‌بژێری سیاسی و ئابووری له كرملن له زیادبووندایه ده‌رباره‌ی بێده‌نگبوون له بڕیاری هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ.
به‌پێ ڕاپۆرتێكی بلۆمبێرگ تا ئێستا ژماره‌ی ره‌خنه‌گران له نێو لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌رباره‌ی هێرشی داگیركاری رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا سنوورداره، به‌ڵام له‌نێو ده‌زگا حكومییه‌كانی رووسیا و كۆمپانیاكانی ده‌وڵه‌تدا ئه‌م ناڕه‌زاییه زیادیكردووه چونگه پێیانوایه جه‌نگی ئۆكرانیا رووسیای بۆ چه‌ند ساڵێك برده دواوه.
بلۆمبێرگ توانیویه‌تی ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی سیاسی بدوێنێت كه له‌نێو ئیداره‌ی پوتن-دا كارده‌كه‌ن ، بۆیه ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سانه تا ئێستا وایده‌بینن كه فرسه‌تێك بوونی نییه بۆ گۆڕینی ئاراسته‌ی سیاسی پوتن -ی سه‌رۆكی رووسیا و چالێنجێكیش به‌دیناكرێت له‌ناوخۆی وڵات‌دا".
ئه‌و كه‌سانه ده‌شڵێن: "پوتن زۆر زیاتر پشت به بازنه‌یه‌كی ته‌سك له راوێژكاری توندڕه‌و ده‌به‌ستێت، هه‌ر هه‌وڵێكی تری به‌رپرسان ره‌تده‌كاته‌وه كه هۆشداری بده‌ن ده‌رباره‌ی به‌های ئابووری و سیاسی له‌ده‌ستچوو به‌هۆی شه‌ڕی رووسیا- ئۆكرانیا-ه‌وه".
پێشتریش رۆژنامه‌ی زه واشنتۆن پۆست له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی دابوو به‌وه‌ی كه به‌شێكی زۆری به‌رپرسانی حكومه‌تی رووسیا ترسیان زیادیكردووه كه پوتن په‌نابه‌رێته به‌ر چه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌گه‌ر شكست بهێنێت له‌و هه‌وڵه‌ی كه خۆی به ئه‌ركی مێژوویی ناوی ناوه، هه‌روه‌ك به‌رپرسانی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌یان پێدابوو.
به‌دڵنیایی تا ئه‌مساته پاڵپشتیكردن بۆ جه‌نگی پۆتن تا ئه‌مساته ره‌گێكی قوڵی له نێو ده‌سته‌بژێرێكی كه‌مدا داكوتاوه، شانبه‌شانی ژماره‌یه‌ك له چاودێرانی شوێنه گشتیی و تایبه‌تییه‌كانی له‌و بڕوایه‌دان چیرۆكی ململانێكردنی كرملن له‌گه‌ڵ خۆرئاوا كارێكه ده‌ربازبوون لێی ئه‌سته‌مه و ئابووری رووسیا رووبه‌ڕووی سزای فراوان ده‌كاته‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانه‌وه به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه.
ئه‌و به‌رپرسانه تووشی شۆك بوون له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی كاتێك توانیان نیوه‌ی زیاتری یه‌ده‌كی بانكی مه‌ركه‌زی رووسیا بلۆك بكه‌ن كه بڕه‌كه‌ی 640 ملیار دۆلار بوو، وێرای ده‌یان كۆمپانیای بیانی گرێبه‌سته‌كانیان له بواری وه‌به‌رهێنان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌ی كه خۆرئاوا له رووی سه‌ربازییه‌وه بۆ كێڤ هه‌یه‌تی كه جه‌نگ درێژخایه‌ن ده‌كات.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه بلۆمبێرگ دواندوونی زۆربه‌یان ده‌ڵێن هه‌وڵدراوه كه راڤه‌ی زیانه ئابوورییه‌كان و كاریگه‌ری بۆ پوتن، بكرێت كه ماوه‌ی دوو ده‌یه‌یه له‌سایه‌ی پوتن خۆیدا گه‌شه‌ی كردووه، به‌ڵام گوێی پێنه‌داون و ئه‌و هۆشدارییانه‌ی پشگوێخستووه.
خۆرئاوا هیچ رێگه‌یه‌كی تری له‌به‌رده‌مدا نییه ته‌نیا درێژكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ نه‌بێت به‌مه‌ش ئه‌و به‌رپرسانه به پوتن-یان وتووه: "جه‌نگ ئابووری رووسیا له‌ناوده‌بات بێئه‌وه‌ی هیچ ئه‌نجامێكی هه‌بێت بۆ رووسیا".
به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسانه ئه‌وه‌ش ناشارنه‌وه كه پۆتن تا ئه‌مساته باوه‌ڕی ته‌واوی به جه‌ماوه‌ری رووسی هه‌یه كه هاوشانیه‌تی و رووسه‌كان ئاماده‌ن بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ به‌رگه‌ی ئه‌م قوربانییه بگرن له پێناو ئه‌م تێڕوانیینه مه‌زنه نیشتمانییه.
له هه‌فته‌كانی یه‌كه‌می داگیركاریدا، له‌نێو بازنه‌ی راوێژكاره‌كانی پوتن-دا ژماره‌یه‌كی كه‌م ده‌بینرا كه بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵی بن، به‌ڵام له‌نێو ئه‌وانه‌شدا كه به هه‌ڵۆكانی شه‌ڕ ناسراون، ژماره‌یه‌كی كه‌میان هاوڕابوون له‌گه‌ڵ پۆتن بۆ پرۆسه‌ی داگیركاری رووسیا، ئه‌وانیش سێرگی شۆیگۆ وه‌زیری به‌رگری رووسیا و ڤالیری جیراسموس سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتی و نیكۆلای باتروشیڤ سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رووسیا، بوون.