پوتن ههڕهشه دهكات
K24- ههولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا هەڕەشە لەو وڵاتانە دەکات، کە دەیانەوێت دەستێوەردان لە ئۆپەراسیۆنەکانی رووسیا لە ئۆکرانیا بکەن و دووپاتیكردهوه، دەبێ ئەو وڵاتانە باش بزانن وەڵامی ئێمە بۆ ئهو هەڕەشانە زۆر خێرا و توند دەبێت.
پوتن لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی داوای لە خەڵکی رووسیا كرد، وڵاتەکەی خۆیان خۆشبوێت و رووبەڕووی ئەو هەرەشە و ئاستەنگانە ببنەوە، کە هاتوونەتە بەردەرگای رووسیا.
سهرۆكی رووسیا له ناوهڕۆكی گوتارهكهیدا گوتی: "ئەگەر هەر کەسێك لە دەرەوە دەستێوەردان لە ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانماندا لە ئۆکرانیا بکات، هەڕەشەیەکی ستراتیژی دەبێت بۆ ئێمە و هیچکات قبوڵی ناکەین".
گوتیشی: "دەبێت باش بزانن، کە وەڵامدانەوەی ئێمە بۆ ئهو هەڕەشانە زۆر خێرا و توند دەبێت. توانا و چەکی پێویستمان هەیە بۆ وەڵامدانەوە و هیچ کەس قسەی لەسەر ئەو بابەتە نییە و منیش قسەی لەسەر ناکەم".
پوتن روو له خهڵكی وڵاتهكهی دووپاتیكردهوه، "خۆشەویستی بۆ خاك و وڵات گرنگترین و پیرۆزترین بەهای ئەم کۆمەڵگەی ئێمەیە، ئەم خۆشەویستیەش لە کاتە زۆر پێویست و گرنگەکاندا دەردەکەوێت. هەبوونی ئەم خۆشەویستییە بۆ وڵات، لەناو گەلی رووسیا گهرەنتی تێپەڕاندنی ئاستەنگ و هەڕەشەکانی بەردەممانە".
H.B