ڤیدیۆ.. چركه‌ساتی ده‌ركه‌وتنی شه‌پۆلێكی ترسناكی خۆڵبارین له‌ به‌غدا ببینه‌

كلیك بكه‌ و ڤیدیۆكه‌ ببینه‌
چركه‌ساتی دروستبوونی خۆڵبارین له‌ به‌غدا
چركه‌ساتی دروستبوونی خۆڵبارین له‌ به‌غدا

K24- هه‌ولێر:

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28ـی نیسان / ئه‌پرێڵی 2022 شه‌پۆلێكی خۆڵبارین به‌غدای پایته‌ختی عێراقی گرته‌وه‌، جیا له‌وه‌ی ئه‌م شه‌پۆله‌ پێشتر له‌ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری ئه‌و وڵاته‌ی داوه‌.

كوردستان24 ڤیدیۆی چركه‌ ساتی گه‌یشتنی ئه‌و شه‌پۆله‌ی گه‌وره‌ و ترسناكه‌ی خۆڵبارینی به‌غدا بڵاو ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ ئێواره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی چڕ گه‌یشته‌ به‌غدا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له‌ به‌غدا، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ی خۆڵبارین ئاستی بینین له‌ به‌غدا كه‌مبووه‌ته‌وه‌.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ شه‌پۆلێكی خۆڵبارین رووی له‌ باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق كردووه‌، به‌هۆیه‌وه‌ ته‌ندروستی زۆرێك له‌ دانیشتوانی به‌غدای تووشی كێشه‌ كردووه‌ته‌وه‌.

بۆ بینینی ڤیدیۆكه‌ سه‌ردانی چه‌نه‌ڵی تێلگرامی كوردستان24 بكه‌.