په‌كه‌كه ته‌نیا ئامانجی راكێشانی هێزی بێگانه‌یه بۆ خاكی هه‌رێمی كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
رێناس جانۆ، چاودێری سیاسی و ئه‌ندامی پێشووتری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی په‌كه‌كه په‌یڕه‌وی ده‌كات، جگه له كوردستان، خزمه‌تی هه‌موو لایه‌نێك ده‌كات و ته‌نیا ئامانجیان نه‌مانی كورده.
رێناس جانۆ گوتی: به‌داخه‌وه‌ی دوای 44 ساڵی راگه‌یاندنی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، باس له ئامانجی ئه‌و رێكخراوه ده‌كه‌ین، چه‌ندان رێكخراوی دیكه له‌و ماوه‌یه‌دا درووست بوون، ته‌نیا په‌كه‌كه نه‌بێت كه ژیانی هه‌موو میلله‌تی كوردی بۆ مردن ته‌رخان كردووه، په‌كه‌كه له چه‌ندین قۆناغی جیاجیادا له پرۆسه‌ی چهكدارییاندا تاكه ئامانجیان نه‌مانی كورد بووه، نه‌ك ژیانێكی سه‌ربڵند.
گوتیشی: تا ئێستا نه‌مانزانیوه ته‌نیا بستێك له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه له باكووری كوردستان ئازاد كرابێت، باڵێكی ئاقڵمه‌ندانه له باكووری كوردستان دوای ساڵی 1999 و هاته‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په، بۆچوونی وابووه به‌شدارییه‌كی كارا له پرۆسه‌ی سیاسی له توركیا بكه‌ن، توانیان چه‌ندان سه‌رۆكی شاره‌وانی له باكووری كوردستان به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌وان خزمه‌تێكی باشتریان ده‌كرد، به‌راورد به‌و شه‌ڕه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ئێستا ده‌یكات، به‌ڵام باڵی ده‌سه‌ڵاتداری په‌كه‌كه كۆتایی به‌و شێوازی مه‌ده‌نیانه هێنا و دۆخه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كرد.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووتری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئایدۆلۆژیای په‌كه‌كه ئایدۆلۆژیایه‌ك نه‌بووه كه خزمه‌تی دۆزی ره‌وای كورد بكات، نه‌یانتوانیوه ته‌نیا یه‌ك خاڵی ئه‌رێنی تۆماربكه‌ن، ره‌نگه ئه‌گه‌ر به شێوازێكی دیكه هه‌نگاویان نابا، زۆربه‌ی وڵاتان پشتگیری‌یان ده‌كردن، په‌كه‌كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا هیچ حزبێكی دیكه قه‌بووڵ ناكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له هه‌ر شوێنێك زیانی بۆ كوردستان هه‌بێت، په‌كه‌كه له‌وێیه، ئه‌وان باكیان به باكوور، باشوور، رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای كوردستان نییه، نه‌ك ئێستا، به‌ڵكو له‌دوای راپه‌ڕینی 1991 چه‌ندان جار هه‌وڵیان داوه قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو ببه‌ن، په‌كه‌كه تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵێك ئه‌جێندای ده‌ره‌كی بووه، هیچ ئاراسته‌یه‌كی په‌كه‌كه له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان نییه.
رێناس جانۆ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی په‌كه‌كه په‌یڕه‌وی ده‌كات، جگه له كوردستان، به قازانجی هه‌موو لایه‌نێكه، ته‌نیا خزمه‌تی كورد نه‌بێت، خزمه‌تی هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌كات، ئه‌وان هه‌موو هه‌وڵی خۆیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ، تا زیان به گه‌لی كوردستان بگه‌یه‌نن.