له گه‌ڕه‌كی په‌نجاعه‌لی كه‌ركووك ژنێكی رفێندرا‌و ئازاد كرا

K24 – هه‌ولێر:
له گه‌ڕه‌كی په‌نجاعه‌لی كه‌ركووك تۆمه‌تبارێك به بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركرا و دوای پشكنینی ماڵی، ده‌ركه‌وت كچێكی رفاندووه و ئاماده‌ی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بیخاته بازاڕی له‌شفرۆشییه‌وه.
پۆلیسی كه‌ركووك رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (10ی ئایار/ مایۆی 2022)، له گه‌ڕه‌كی كوردنشینی په‌نجاعه‌لی كه‌ركووك، كه‌سێك به بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركرا.
پۆلیس رایگه‌یاند، تیمه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن و پۆلیسی خولاوه ئه‌و تۆمه‌تباره‌یان ده‌ستگیركردووه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، دوای پشكنینی ماڵی ده‌ستگیركراوه‌كه، ده‌ركه‌وتووه، ژنێكی رفێندرا‌و هه‌یه، كه تۆمه‌تباره‌كه ویستوویه‌تی بیخاته بازاڕی له‌شفرۆشییه‌وه.
تۆمه‌تباره‌كه به گوێره‌ی مادده‌ی (32)ی تایبه‌ت به مادده‌ی هۆشبه‌ر و بڕیاری (234)ی دادوه‌ری ده‌ستگیركراوه.
ژنه رفێندراوهكهش راده‌ستی هۆبه‌ی بازرگانی به مرۆڤ، له به‌شی نه‌هێشتنی تاوانی كه‌ركووك كراوه.
پۆلیس ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ژنه‌كه وه‌ك سكاڵاكار، له لای دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه سكاڵای له دژی ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه تۆمار كردووه.
پۆلیس باسی له‌وه كردووه، هه‌وڵه‌كانیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كانی په‌یوه‌ست به‌و گرووپانه‌ی بازرگانی به جه‌سته‌ی ژنانه‌وه ده‌كه‌ن.


