ئاواتی دەلیل دیلانار هاتەدی

دەلیل دوای 27 ساڵ لە دیاربەکر کۆنسێرتی سازکرد

K24 - دیاربەکر

هونەرمەندی ناسراوی کورد دەلیل دیلانار، دوای 27 ساڵ بۆ یەکەمجار لە دیاربەکری باکووری کوردستان کۆنسێرتێکی گۆرانیی سازکرد و رایگەیاند، زۆر بیری باکووری کوردستانی کردبوو و هەمیشە دەیەویست لە دیاربەکر کۆنسێرت بکات، بەم کۆنسێرتە ئاواتەکەی هاتەدی.

بە سەدان کەس لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا و ئەوروپا بۆ بەشداریکردن لە کۆنسێرتی دەلیل دیلانار هاتبوونە دیاربەکر.

دەلیل دیلانار، جگە لە گوتنی گۆرانی، لە چەند پەیڤێکدا جەختی لە یەکێتی گەلی کورد کرد و گوتی: دەبێ هەموو کورد رێز لە یەکتری بگرن و یەکتریان خۆشبوێت.