دڵشاد شه‌هاب: بڕیاری ئێمه گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ هه‌موواندا

K24 – هه‌ولێر:
دڵشاد شه‌هاب، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، بڕیاری سه‌ره‌تا و كۆتایی پارتی ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موواندا له ناویشیاندا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
دڵشاد شه‌هاب وتیشی: گفتوگۆ یه‌كێكه له بنه‌ما چه‌سپاوه‌كانی پارتی و ئه‌و رێگه‌یه به گرنگترین و سه‌ركه‌وتووترین رێگه ده‌زانین.
له باره‌ی یه‌كێتیشه‌وه، وتی: راسته كۆبوونه‌وه نه‌كراوه له نێوانماندا، به‌ڵام ده‌رگای گفتوگۆ دانه‌خراوه و ئێمه ئه‌زموونێكی درێژمان له كاری پێكه‌وه‌یی و حوكمڕانی و داڕشتنی سیاسه‌تی هه‌رێم هه‌یه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی گفتوگۆ بكه‌ین.
دڵشاد شه‌هاب،هه‌روه‌ها وتی: هه‌ر گفتوگۆیه‌ك بكرێت، پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نیشتمانی بێت و ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی خۆماندا نه‌بێت.