فڕۆكه‌كانی توركیا‌ چه‌ند په‌یامێك بۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ هه‌ڵده‌ده‌نه‌‌ خواره‌وه‌

داوایان لێ ده‌كرێت چەکەکانیان دانێن و بگەڕێنەوە ژیانی ئاسایی خویان له‌ وڵاته‌كه‌یان
فڕۆكه‌كانی توركیا‌ چه‌ند په‌یامێك بۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ هه‌ڵده‌ده‌نه‌‌ خواره‌وه‌
فڕۆكه‌كانی توركیا‌ چه‌ند په‌یامێك بۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ هه‌ڵده‌ده‌نه‌‌ خواره‌وه‌

K24- دهۆك:

هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه‌‌ چه‌ند په‌یامێك بۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری گوندی هرورێی سه‌ر به‌ ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا هه‌ڵده‌ده‌نه‌ خواره‌وه‌ و داوایان لێ ده‌كه‌ن، چه‌كه‌كانیان دابنێت و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییه‌ش، كوردستان24 به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ كرد و ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ كه‌ نه‌یانویست ئاماژه‌ به‌ ناویان بكرێت، هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاست كرده‌وه‌ و جه‌ختیشیانكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ جاری یه‌كه‌م نییه‌ فڕۆكه‌كانی توركیا ئه‌و جۆره‌ بڵاوكراوانه‌ ده‌خاته‌ خواره‌وه‌، پێشتریش زیاتر له‌ جارێك ئه‌و جۆره‌ په‌یامانه‌ی بۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كاندا كه‌ چه‌ند كۆپییه‌كی له‌ رێگه‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ده‌ست كوردستان24 كه‌وتوون و به‌ زمانی كرمانجی و رێنووسی پیتی لاتینی نووسراون، توركیا رووی پرسیاره‌كانی له‌ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت:

- ئیتر كاتی رزگاربوون نه‌هات؟

- له‌ناو رێكخراوه‌كه‌دا ئێوه‌ وه‌ك خزمه‌تكار و كارگوزار به‌كارده‌هێنرێن، ئیتر ئێوه‌ له‌مه‌ بێزار نه‌بوون؟

- به‌وانه‌ی به‌كارتده‌هێنن بڵێ: "ئیتر به‌سه‌"، رێگه‌یان پێ مه‌ده‌ چیتر هه‌ڵتبخه‌ڵه‌تێنن.

- به‌سه‌ربردنی ژیانه‌كه‌ت له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كان قه‌ده‌ری تۆ نییه‌.

- تۆ له‌ناو سه‌ختییه‌كاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌یت و به‌رپرسانی ئێوه‌ش له‌ شوێنه‌ ئارامكانن و له‌ناو زه‌وق و سه‌فا ده‌گوزه‌رێنن.

- له‌ناو شاخ له‌ بری ئه‌وه‌ی له‌ناو ترس و ناره‌حه‌تیدا بژیت، له‌ناو خێزانه‌كه‌ت ژیانێكی ئاسووده‌ و به‌خته‌وه‌ری درێژ به‌سه‌ر ببه‌.

- هێشتا شتێكت ون نه‌كردووه‌، له‌ناو ئه‌و تاریكییه‌دا هه‌رچه‌ند زووتر جیاببیته‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ زووتر رزگار ده‌بیت.

- خۆشه‌ویستانت چاوه‌ڕێت ده‌كه‌ن، فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر بۆ ئه‌وان له‌ده‌ستی تۆدایه‌.

- وڵاتی ئێمه‌ هه‌میشه‌ له‌ سۆز و به‌زه‌ییه‌.

- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زیانت به‌رناكه‌وێت.

- باوه‌ڕ به‌ ده‌وڵه‌تی ئێمه‌ بكه‌ و بگه‌ به‌ ئازادی راسته‌قینه‌.

له‌ دیوێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی توركیا بۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌، رێنمایی په‌كه‌كه‌ ده‌كات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ باوه‌شی وڵاته‌كه‌یان و نووسیویه‌تی:

- به‌رامبه‌ر به‌ سته‌مكارییه‌كان بێده‌نگ مه‌به‌.

- نه‌ك مردن! ژیان هه‌ڵبژێره‌!

- خۆتان راسپارده‌ی خۆشگیرییه‌كانی ده‌وڵه‌ت بكه‌ن.

- ئیتر ژیانی تۆ مسۆگه‌ره‌.

كۆپییه‌كی ئه‌و په‌یامه‌ی توركیا ئاراسته‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی كردووه‌
كۆپییه‌كی ئه‌و په‌یامه‌ی توركیا ئاراسته‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی كردووه‌
ئه‌و په‌یامه‌ی توركیا ئاراسته‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی كردووه‌
ئه‌و په‌یامه‌ی توركیا ئاراسته‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی كردووه‌
ئه‌و په‌یامه‌ی توركیا ئاراسته‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی كردووه‌
ئه‌و په‌یامه‌ی توركیا ئاراسته‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی كردووه‌

H.B