ڤیدیۆ.. پیاوێك داركاری هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
پیاوێكی میسری به دارێكی قایمی ده‌ستی زۆر به توندی به هاوسه‌ره‌كه‌یدا ده‌كێشێت. بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه رایگشتیی میسری وروژاندووه و زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داوای سزادانی ئه‌و پیاوه ده‌كه‌ن.
ڤیدیۆكه دوێنێ چوارشه‌ممه (18ی ئایار/ مایۆی 2022) بڵاوبووه‌ته‌وه و به گوێره‌ی زانیاری میدیای میسر، ژنه‌كه ناوی ماری مه‌جدی_یه و له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه زۆر به توندی ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت.
به هۆی ئه‌و داركارییهوه ژنه‌كه بریندار بووه و له چه‌ند شوێنێكه‌وه سه‌ری تیمار كراوه.
ماری ته‌مه‌نی 37 ساڵه و له نه‌خۆشخانه باسی له‌وه كردووه، كه هاوسه‌ره‌كه‌ی زۆر به توندی داركاری كردووه و به‌و هۆیه‌وه شه‌ش ته‌قه‌ڵ سه‌ری دووراوه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌شكردووه، هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاڵووده‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانه و زۆر جار هه‌وڵیداوه واز له‌و ماددانه بهێنێت به‌ڵام نه‌یتوانیوه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار له نه‌خۆشخانه خراوه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه.
ئه‌مجاره‌یان ماری به پۆلیسی وتووه، هه‌رگیز نایه‌وێت لێی ببورێت و ده‌یه‌وێت بخرێته زیندانه‌وه.
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ژێر هاشتاگی (#أنقذوا_ماري_مجدي) داوایان كردووه، ئه‌و پیاوه رووبه‌ڕووی سزا بكرێته‌وه.
بۆ بینینی ڤیدیۆكه جۆینی كه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام بكه