له گه‌رمیان دوو ئافره‌ت كۆتایی به ژیانیان هات

K24 – هه‌ولێر:
له گه‌رمیان دوو ئافره‌ت گیانیان له‌ده‌ستدا و پۆلیسی گه‌رمیانیش رایگه‌یاند، هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه "خۆكرد" بووه.
مقدەمی مافپەروەر عه‌لی جه‌مال قدووری، به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ته‌رمی ئه‌و دوو ئافره‌ته به هه‌ڵواسراوی دۆزراوه‌ته‌وه.
له باره‌ی حاڵه‌تی یه‌كه‌مه‌وه وتی: "درەنگانێکی شەوی رابردوو لە گەڕەکی حەی مۆزه‌فینی قەزای کەلار تەرمی ئافرەتێک بەناوی (خ.خ.ع) لەدایکبووی 2000 کە ژنی ماڵەوە بووە هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار، کە بە هۆی هەڵواسینەوە گیانی لەدەستدا بوو بەوتەی کەسوکاری ناوبرا سێ مانگە هاوسه‌رگیری کردووە و ئەمشەو كۆتایی به ژیانی هاتووه.
له باره‌ی حاڵه‌تی دووه‌میشه‌وه وتی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی (27ی ئایار/ مایۆی 2022) لە گوندی ساڵح ئاغا سەر بە ناحییەی قۆرەتوو تەرمی کچێک بەناوی ( ج. س. ا )لەدایکبووی 2007
هێنرایەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی هەڵواسینەوە گیانی لەدەستدابوو.
روونیكرده‌وه، لە ئێستادا توێکاری بۆ تەرمەکان کراوە و پۆلیسی گەرمیان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەسەر رووداوەکان کردووه‌تەوە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە لەسەر هۆکاروچۆنێتی رووداوەکان.
گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌م دوو ژنه به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و زنجیره توندوتیژییه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌یه له هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی ژنان ده‌بێته‌وه.
رۆژی چوارشه‌ممه (25ی ئایار/ مایۆی 2022)، له هه‌ولێر ته‌رمی ژنێكی 67 ساڵ به ناوی "ته‌میمه عه‌زیز" له ماڵه‌كه‌یدا به هه‌ڵواسراوی دۆزرایه‌وه و به وته‌ی برایه‌كی، ئه‌و ژنه ماوه‌ی دوو مانگه هاوسه‌ره‌كه‌ی به كۆرۆنا كۆچی دواییكردووه و له خه‌می ئه‌ودا كۆتایی به ژیانی هێناوه و منداڵی نییه.
رۆژی 23ی ئه‌م مانگه، له به‌رده‌ڕه‌ش، پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشت، كه دایكی پێنج منداڵی بوو.
هه‌مان رۆژ، واته (23ی ئایار/ مایۆی 2022)، كچێكی 14 ساڵ به ناوی "دونیا نه‌بی كهژۆ سورچی" دانیشتووی ناحیه‌ی كه‌ورگۆسك، به په‌ت كۆتایی به ژیانی هات و كه‌سوكاری رایانگه‌یاند، رووداوه‌كه "خۆكرد" بووه.