شاعیرێک داوای لێبوردن لە ئوم کەلسوم دەکات

"من کێم تا بەرامبەر بە ئوم کەلسوم هەڵە بکەم"
ئوم کەلسوم و ناسر دوویدار
ئوم کەلسوم و ناسر دوویدار

K24 - هەولێر:

"من کێم تا بەرامبەر بە خاتوونی گۆرانی عەرەبی، ئوم کەلسوم هەڵە بکەم؟ من کێم تا رەخنە لە کەسێک بگرم کە لە وتارەکانمدا رێز و خۆشەویستی خۆم بۆ دووپاتکردووەتەوە." شاعر، ناسر دوویدار بەمجۆرە داوای لێبوردنی خۆی بۆ ئوم کەلسوم راگەیاند.

شاعیر ناسر دوویدار لە سیمپۆزیۆمێکدا کە یەکشەممەی ڕابردوو لە یەکێتی نووسەران لە زەمەلەک بەڕێوەچوو، داوای لێبوردنی لە ئوم کەلسوم کرد بەهۆی ئەوەی لە رابردوودا سووکایەتی پێکردووە.

ناسر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا گوتی: "من کێم تا هەڵە بەرامبەر بە ژنی گۆرانی عەرەبی بکەم، ئوم کەلسوم و ئەو شاعیرەی کە چەندین وتارەم لەبارەوە نووسیوە و رێز و خۆشەویستی خۆمم بۆ دەربڕیووە، ئەو هونەر و مامۆستای نەوەکانی پێش لەدایکبوونی ئێمە بووە".

ئەو شاعیرە گوتیشی دوای کۆچی دوایی هاوڕێم ئەحمەد ئەل-حجار لە ڕۆژی چوارەمدا تووشی جەڵتەی مێشک بووم و تا ئێستاش بەدەستیەوە دەناڵێنم، تەنها کاپتن دکتۆر عەلا عەبدولهادی و پرۆفیسۆر نەجوە عەبدولعەل، ئاگاداری ئەم حاڵەتەی من بوون".

لە کۆتایی قسەکانیدا باسی لەوە کرد، "داوای لێبوردوون لە رۆحی خاتوونی گەورەی میسر، ئوم کەلسوم دەکەم، هەروەها داوای لێبوردن لە باوکی رۆحی شاعیرەکان، ئەحمەد رامی دەکەم."