ورده‌كاری گرژییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگای سلێمانی

K24 – هه‌ولێر:
له ناو دادگای سلێمانی شه‌ڕ و پێكداهه‌ڵپژان له نێوان كه‌سوكاری تارقی به‌قاڵ و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ئه‌منیی درووست بوو، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوه‌كه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی بووه‌ته هۆی درووستبوونی ئاڵۆزییه‌كه راگیراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، هه‌ریه‌ك له دایك و هه‌شت خوشكی تارقی به‌قاڵ له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه بڕیاری راگرتنیان بۆ ده‌ركراوه و دواتر ئازاد كراون.
له‌و باره‌یه‌وه، یه‌كێك له خوشكه‌كانی تارقی به‌قاڵ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (13ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022)، له دانیشتنی دادگادا پێداچوونەوە بۆ سزای ئەو کەسانە کراوە، کە هۆی کوشتنی تارقی بەقاڵ، سزای زیندانی هه‌تاهه‌تاییان بۆ ده‌ركرابوو.
وتیشی: ئێمه ناڕازی بووین لە بڕیارەکە، لەکاتی دانیشتنی دادگادا دەنگە دەنگ درووستبوو و چەند کارمەندێکی ئه‌منی، کە لەناو دادگادا بوون، هێرشیانکردووەتەوە سەرمان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له پۆستێكدا، كه له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، رایگه‌یاند، دوای بینینی تۆماری ڤیدیۆیی رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ هەموو سەرپێچیکارانی دەستگیرکرد.

تارقی بەقاڵ ناوی تەواوی "تاریق رۆستەم"ە و لە (کانوونی یەکەم/ یه‌نایری 2018) بە ئۆتۆمبیلەکەیەوە بێسەروشوێن بوو، دوای چەند مانگێک تەرمەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە گەڕەکی قورەلەیسی سلێمانی، لەگەڵ تەرمی گەنجێکی دیکەدا دۆزرایەوە، کە لە لایەن باندێکی سێ کەسییەوە کوژرابوون.

رۆژی (27ی ئاب/ ئۆگستی 2019) دادگای سلێمانی بڕیاری دا هەر سێ تۆمەتبارەکە بە زیندانیکردنی هەتا هەتایی سزابدرێن، ئەمڕۆش پێداچوونەوە بە سزاکانیاندا کراوە و ئەو گرژییە دروستبووە.
دوای درووستبوونی گرژییه‌كه و بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ئه‌و رووداوه، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ند كه‌سێك، كه جلوبه‌رگی هێزه ئه‌منییه‌كانیان پۆشیوه به ده‌ست و چه‌پۆك له چه‌ند ئافره‌تێك ده‌ده‌ن، كه خوشك و دایكی تارقی بهقاڵن، له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، هاتووه: به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر رووداوه‌كه پێكهێنا، به‌فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌ره راگیرا، كه بووبووه هۆی دروستكردنی ئاڵۆزی له‌ناو هۆڵی دادگادا و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێكهێنرا.