پێرفۆرمانسی ڤیدیۆیی "نهناسراو" بڵاودهكرێتهوه
K24- ههولێر:
پێرفۆرمانسی ڤیدیۆیی "نەناسراو" بڵاوكرایهوه، كه پڕۆژهیهكی دیداری خانمانی شانۆکاری کورده و له کۆنسێپ و کاری ڤیدیۆیی نیگار حەسیب قەرەداخییه و به سەرپەرشتی گشتی نیگار حەسیب و فرمێسك مستەفا ئهنجامدراوه.
ئەم پێرفۆرمانسە ڤیدیۆیەی لەگەڵ نمایشی"بێ دەنگی رەشپۆش"، دوو کاری پێرفۆرمانسی جیاوازن، یەکێکیان لەسەر شەقام لە شاری سلێمانی و هەولێر لە مانگی چوار و پێنجی ئەمساڵدا نمایش کراوە. ئەم پێرفۆرمانسەیان لەسەر گۆڕی کچە بێ ناوەکان لە سلێمانی وەکو کارێکی ڤیدیۆی بە ئەنجام گەیەنراوە.
ئەم پرۆژەیە، زیندووکردنەوەی بەشێکە لەو ژنانەن کە لەژێر زەبری پیاوسالاری و وەهمی پاکردنەوەی شەرەفدا کوژراون و بوونەتە قوربانی کۆمەڵگەیەکی پیاوسالار.
ئەم پرۆژەیە گوزارشتە لە پەڵەی رەشی کوشتن. لە رێگەی هونەر و نواندنەوە و دژی هەموو توندوتیژیەکە بەرامبەر بە مرۆڤ.
كاری وێنهگرتنی پێرفۆرمانسەكه لهلایهن شادی ئارام و رووبار خالید، میکیاژ لهلایهن ئێلزا ئارام، میکسی دەنگ لهلایهن ژیار شاهۆ و نیگار حەسیب قەرەداخی ئهنجامدراون و نمایشکارانیش بریتین له: ئاشنا رەئوف، بێستان سالار، سەرگوڵ حسێن، نەسرین حەسەن، نیشتمان عبداللە و شادی ئارام.
H.B