ژیر سیوەیلی یەکەم بەرھەمی خۆی بڵاوکردەوە

بەشداری لە چەندین چالاکی هونەری کردووە
ژیر سیوەیلی
ژیر سیوەیلی

K24 - هەولێر

ژیر سیوەیلی، یەکێکە لە منداڵە بەهرەمەندەکان و ژەنیاری ئامێری کەمانچە، لە ساڵی 2020ـەوە دەستی بەفێربوونی ئامێری کەمان کردووە، یەکەم بەرھەمی خۆی بڵاوکردووە کە بریتییە لە موزیکی گۆرانی (کۆچی یارم کۆچی سوورە)ی ھونەرمەندی نەمر (ماملێ).

ژیر سیوەیلی، لە دایکبووی ساڵی 2011ی لە شاری سلێمانییە، دەرچووە بۆ قۆناغی شەشەمی بنەڕەتییە، تا ئێستا بەشداری چەند چالاکییەکی ھونەری کردووە بە ژەنینی ئامێری کەمان لەناو قوتابخانە و بۆنە ھونەرییەکاندا، کوڕی ھونەرمەند مامۆستا (سالار عەبدوڵڵا)یە، کە خاوەنی چەندین بەرھەم و ئاوازە، ھەر خۆی ھاوکار و مامۆستا و پاڵپشتی ژیر بووە لەم دوو ساڵەدا.