سه‌عدی پیره: پارتی و یه‌كێتی هه‌میشه زیانیان له لێكترازان پێگه‌یشتووه
K24- نه‌جه‌ف:
سه‌عدی پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه له چوارچێوه‌ی شاندێكی هاوبه‌شی لایه‌نه كوردستانییه‌كان به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆی نێوان لایه‌نه كوردی و شیعییه‌كان ئێستا به سه‌ردانێك له شاری نه‌جه‌فن، ئامانجی ئه‌و سه‌ردانه‌یانی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كان رێگه‌كانی ده‌رچوون له چه‌قبه‌ستوویی سیاسی له عێراق تاووتوێ ده‌كه‌ن.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، سه‌عدی پیره دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر لایه‌نه كوردییه‌كان له‌ناو خۆیان و لایه‌نه شیعه‌كانیش له‌ناو خۆیان بتوانن كێشه ناوخۆییه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، له ئه‌نجامدا كورد به چالاكییه‌كانی خۆی و شیعه‌ش به رۆڵی خۆی، به‌یه‌كه‌وه ده‌توانن عێراق له چه‌قبه‌ستوویی سیاسی رزگاربكه‌ن و به‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌دا زاڵ بن كه رێگرن له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
هه‌روه‌ها گوتی: پارتی و یه‌كێتی سوودیان له لێكترازان وه‌رنه‌گرتووه و هه‌میشه له لێك دووركه‌وتنه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه، بۆیه دۆخی ئێستای كوردستان و عێراق و جه‌ماوه‌ری پارتی و یه‌كێكی وا ده‌خوازن ئه‌و دوو حزبه كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ببن به به‌شێك له چاره‌سه‌ری بۆ كێشه‌كانی به‌غداش.
سه‌عدی پیره ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆك كۆمار نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مه وه‌ك به‌هانه باسكراوه و پێشتر هه‌ندێك بابه‌تی دیكه له نێوانیان هه‌بووه و وه‌ك جه‌ختیشیكرده‌وه، پارتی و یه‌كێتی هیچ به‌دیلێكی دیكه‌یان بۆ یه‌كتر نییه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیان رێكبكه‌ون، بۆیه نابێت چیتر كات به‌فیڕۆ بدرێت و پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ریان سه‌پاوه، كه ده‌بێت به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن و ئه‌و كێشانه‌ش كه له سیستمی فره‌حزبیدا دێنه پێشه‌وه، شتێكی ئاساییه و هه‌ر لایه‌نێك ده‌یه‌وێت كاره‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كه‌یدا یه‌كلایی بكاته‌وه، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیر بكرێت، كه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ره باڵا بۆ هه‌ردوو لایه‌نه‌كه، ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل بێت.
H.B