توێژینەوەیەک: "ئەو کەسانە بۆنی جەستەیان لە یەکەوە نزیکە زیاتر دەبنە هاوڕێ

پەیمانگەیەک لێکۆڵینەوەی کردووە
.
.

K24 - سلێمانی

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری "ساینس ئادڤانسز" بڵاوکراوەتەوە، ئەو کەسانەی کە بۆنی جەستەیان وەک یەکە یان لە یەکەوە نزیکە، ئەگەری زیاترە ببنە هاوڕێی یەکتر وەک لە کەسانێک کە بۆنی جەستەیان جیاوازە.

کۆمەڵێک لێکۆڵەرە بە سەرکردایەتی ئینباڵ رافریبی لە پەیمانگەی وایزمان بۆ زانستەکان لە ئیسرائیل نووسیویانە" گیاندارە شیردەرەکان جگە لە مرۆڤ بەردەوام بۆنی یەکتر دەکەن، لەسەر ئەو بنەمایەش بڕیار لەسەر هاوڕێ و دوژمنەکانیان دەدەن".

مرۆڤەکانیش بەدوای ئەو کەسانەوەن کە زیاتر لەخۆیان دەچن، گرووپی لێکۆڵەرەوان گریمانەی ئەوەیان دانا ئەو کەسانەی بۆنی جەستەیان هاوشێوەی یەکترە ئەگەری هەیە ببنە هاوڕێ.

بۆ لێکۆڵێنەوە لەو گریمانایە، توێژەوان بەشێوەیەکی هەڕەمەکی کۆمەڵێک هاوڕێیان دیاریکرد لە هەمان رەگەز کە هیچ پەیوەندییەکی سۆزداری لە نێوانیاندا نەبوو.

20 جووت هاوڕێیان دۆزییەوە کە بەیەکسانی لەنێوان ژن و پیاودا دابەشکرابوون و تەمەنیان لە نێوان 22 بۆ 39 ساڵیدا بوو.

بۆ دوورکەوتنەوە لە گواستنەوەی هیچ جۆرە بۆنێک، دەبوو بەشداربووان واز لە هەندێک خواردن بهێنن و دوور لە هاوسەکانیان و ئاژەكانیان بخەون، هەروەها تیشێرتێک لەبەربکەن کە توێژەوەکان بۆیان دیارکردبوون.

لە کۆتاییدا تیشێرتەکان کۆکرانەوە و خرانە ژێر لێکۆڵینەوە بە بەکارهێنانی لوتی ئەلیکترۆنی کە ئامێرێکە بۆ شیکردنەوەی پێکهاتەی کیمیایی بەکاردێت.

توێژەران سەریان سوڕمان کاتێک بۆیان دەرکەوت بۆنی هەر جووت هاوڕێیەک زیاتر هاوشێوەی یەکە وەک لە هاوڕێیەکانی دیکە.