بارەگای بارزانی: نه‌وزاد ره‌فعه‌ت لە خەباتی پێشمەرگایەتیدا وه‌رگێڕ و نووسه‌ری رادیۆی دەنگی كوردستان بوو

بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی نووسەر و شاعیر نەوزاد رەفعەت دەكات
باره‌گای بارزانی
باره‌گای بارزانی

K24 – هه‌ولێر:

باره‌گای بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی شاعیری كۆچكردوو نه‌وزاد ره‌فعه‌ت كرد.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لەخانەوادەی نووسەر و شاعیر نەوزاد رەفعەت

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و شاعیری دیار كاك(نەوزاد رەفعەت)مان پێگەیشت.

كاك نەوزاد رەفعەت نووسەر و شاعیرێكی دیار و كاریگەر بوو لە نێو كایەی ئەدەبی كوردیدا، هەروەها لە خەباتی پێشمەرگایەتیشدا لە رادیۆی دەنگی كوردستان یەكێك بوو لە وەرگێڕ و نووسەرەكانی ئەو رادیۆیە.

بەم بۆنە خەمناكەوە، سەرەخۆشیی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و خزم و ئاشنایان و دۆستانی خوالێخۆشبوو و رۆشنبیر و شاعیرانی كوردستان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمی هەموو لایەك دەزانین.

لە خودای مەزن داوكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە بەڕێزەكەتان و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاك نەوزاد رەفعەت بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

إنا لله وإنا اليه راجعون

بارەگای بارزانی

5ـی تەمموزی 2022