شازادەی ئوردن دەبێتە دەزگیرانی کوڕێکی یۆنانی

زاوا نوێیەکەی شای ئوردن کێیە؟
شازدە ئوردن و دەزگیرانەکەی جەمیل ئەلێکساندەر
شازدە ئوردن و دەزگیرانەکەی جەمیل ئەلێکساندەر

K24 - هەولێر:

دیوانی شاهانەی ئوردن، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، شازادە ئیمان، کچی شا عەبدوڵڵای دووەم و شاژنە رانیا لەگەڵ جەمیل ئەلێکساندەری بە رەگەز یۆنانی ئەڵقەی دەزگیراندارییان گۆڕییەوە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، رۆژی سێشەممە 5ـی حوزەیرانی 2022 ئاهەنگی ئەڵقە گۆڕینەوەی شاژنە ئیمان و جەمیل ئەلێکساندەر بە ئامادەبوونی شای ئوردن و هاوسەرەکەی، شاژنە رانیا و چەند ئەندامێکی دیکەی خێزانی شاهانە و خێزانی جەمیل ئەلێکساندەر تێرمیوتس بەڕێوەچوو.  

شازدە ئیمان لەدایکبووی ساڵی 1996ـە و کچی یەکەمی شا عەبدوڵڵای دووەم و شاژنە رانیایە، دووەمە لە ریزبەندی بنەماڵەی پاشایەتی دوای شازادەی جێنشین ئەل-حوسێن بن عەبدوڵڵای دووەم و دەرچووی زانکۆی جۆرج تاونی ئەمەریکیە.

جەمیل ئەلێکساندەر، دەزگیرانی شازادە رانیا، بە رەگەز یۆنانیە و لە ساڵی 1994 لە کاراکاس پایتەختی فەنزوێلا لەدایکبووە، هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە کارگێڕی کار و لە کەرتی خزمەتگوزاری دارایی لە نیویۆرک کاردەکات.